شارپرێس:
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی دوابەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەواناندا دەربارەی پرسی لێداوانی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە ڕایگەیاند "سوپاسی باخچەلی دەکەین، ڕاستی وتووە. پێویستە هەموو ئەو هەڤاڵانە کە لە دۆسیەی کۆبانێدا دادگای دەکرێن، لە سەرووی هەموویانەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ئازاد بکرێن."
تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی سەردانی کۆمسیۆنی ئاشتی بۆ ئیمڕاڵی ڕایگەیاند"بۆ چارەسەری پرسێکی سەدساڵە، بێگومان دەبێت کۆمیسیۆن بچێتە ئیمراڵێ و راستەوخۆ لەگەڵ بەردەنگی پرۆسەکە دیدار بکات. بەڵی دەبێت گوێ لە بەڕێز ئۆجالان بگرێت."
باکرهان لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان دەڵێت : "شاندەکەمان لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆبوونەوەی ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەت تاوتوێ کرا لەوانە چونی کۆمسیۆن بۆ ئیمڕاڵی بەئەگەرێکی زۆرەوە".
ئاشکراشیکرد وەک دەم پارتی دەیانەوێت لەگەڵ دەوڵەت باخچەلییدا کۆببنەوە.
ئ.ه