پسپۆڕان نیشانە سەرەتاییەکانی نەزۆکی پیاو ئاشکرا دەکەن

تەندروستی

03/09/2025‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دکتۆر ڤلادیسلاڤ گلادیشێڤ، پزیشکی پسپۆڕی کۆئەندامی میزەڕۆ و ئەندرۆلۆجی، ئاماژە بەوە دەکات کە دەستنیشانکردنی نەزۆکیی پیاو پێویستی بە ڕاوێژی پزیشک هەیە.


ئەو پزیشکە نیشانە سەرەتاییەکانی کێشەی منداڵبوونی پیاوان ڕوون دەکاتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە شیکردنەوەی سپێرم تاکە ڕێگەی وردە بۆ دیاریکردنی توانای پیاو بۆ وەچەخستنەوە.

ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات کە پێویستە پیاوان ئاگاداری بن و هانی بدات سەردانی پزیشک بکات و دەڵێت: "ئەگەر پیاو هەستی بە هەندێک گۆڕانکاری دەرەکیی کرد لە هێلکەی گون، کە زۆرجار لەلایەن هاوبەشەکەیەوە هەستی پێدەکرێت نەک خودی نەخۆشەکە، لەوانەیە ئەمانە ئاماژە بن بۆ گرێ، ئاوسانی، گۆڕانکاری لە قەبارە یان پێکهاتە، بەڵام مەرج نییە ئەم گۆڕانکاریانە نیشانەی نەزۆکی بن".

پزیشکەکە دەشڵێت، ئەو پیاوانەی لە منداڵیدا تووشی ملەخڕە یان هەوکردنی لیکەڕژێنی ژێر گوێ بوون، پێویستە وریا بن و هۆشداری دەدات: "زۆرجار پیاوان دوای ئەوە نەزۆک دەبن، بۆیە ملەخڕە لانیکەم نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوەیە".

گلادیشێڤ لە کۆتاییدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ نیشانەیەکی دەرەکیی تایبەت نییە کە ڕاستەوخۆ ئاماژە بێت بۆ بێتوانایی پیاو لە دووگیانبوون، ئەمەش وایکردووە پشکنینی پزیشکیی پێشوەختە پێویست بێت.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە