داهێنانی بیستۆکێک لەماوەی 15 چرکەدا نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرا دەکات

تەندروستی

03/09/2025‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پزیشكانی کۆلێژی شاهانەی لەندەن، بیستۆکێکی پزیشکیی زیرەکیان پەرەپێداوە کە بە ئامێری زیرەکی دەستکردەوە (AI) کار دەکات، توانای دیاریکردنی سێ نەخۆشیی دڵی هەیە لە ماوەی 15 چرکەدا: سستیی دڵ، ناڕێکیی زمانەکانی دڵ، و لێدانی نائاسایی دڵ (atrial fibrillation).


تاقیکردنەوەکان لەسەر 12 هەزار نەخۆش بە بەشداریی 200 پزیشکی ناوخۆیی لە بەریتانیا ئەنجامدراون، و ئامێرەکە وردیی دەستنیشانکردن دوو هێندە زیاتر دەکات بە بەراورد لەگەڵ ڕێگاکانی باو، بە جۆرێک کە سستیی دڵ دوو هێندە زیاتر، و لێدانی نائاسایی دڵ سێ هێندە، و نەخۆشیی زمانەکانی دڵ نزیکەی دوو هێندە زیاتر دەستنیشان کردووە.

ئامێرەکە بچووکە بە قەبارەی کارتی یاریکردن، لەسەر سنگی نەخۆش دادەنرێت بۆ تۆمارکردنی هێڵکاریی دڵ (ECG) و دەنگەکانی دڵ، پاشان داتاکان دەنێرێت بۆ هەور (cloud) و دەستنیشانکردنەکە ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆبایلی پزیشکەکە.

سەرەڕای کاریگەرییەکەی، ڕەنگە نیشانەی ئەرێنیی هەڵە (false positives) بەرهەم بهێنێت، بۆیە توێژەران پێشنیاریان کردووە تەنها بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاربهێنرێت کە نیشانەکانی نەخۆشیی دڵیان تێدا دەردەکەوێت. 

پزیشکان پێیان وایە ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی کوالێتیی گەورە لە دەستنیشانکردنی زوودا درووست بکات، کە دەرفەتێکی زیاتر دەدات بە نەخۆشان بۆ چارەسەرکردنی زوو و باشترکردنی کوالێتیی ژیان.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە