شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند،" كه‌س ناتوانێت ئه‌و ڕاستییه ڕه‌تبكاته‌وه كه له‌ڕوبەڕوبونەوەی كۆڤید_19دا له‌هه‌موو وڵاتێكی جیهان خراپتر بوین".
ڕۆبه‌رت كێنێدی، وەزیری تەندروستی ئەمریكا، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،" باوه‌ڕم به‌وه نیه كه چاودێری ته‌ندروستی ئه‌مریكا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستهێنابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، چاودێری ته‌ندروستی له‌ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 30 یان 40 ساڵی ڕابردودا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه".
جەخایشی كردەوە،" هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی ده‌رمان، كەنەیانتوانیوە هیچ نوێگەریەك لەدەرماندا بكەن، بەتایبەتیش لە بابەتی كۆڤید_19 دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،" لەلایەكی دیكەشەوە، كۆمپانیاكانی ده‌رمان كه دزه‌یان كردوه‌ته ناو سیسته‌می چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵێك بڕیاری هه‌ڵه‌یان داوه".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد،" قه‌یرانی ده‌رمان له‌ئه‌نجامی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ده‌رمانه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه په‌نای بۆ به‌كارهێنانی پیشه‌سازی و پزیشك و كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی بردوه بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌رمانه‌كه، ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێكی نائارامی لێكه‌وته‌وه كه له ئه‌مریكا دوباره بوه‌ته‌وه".
ڕۆبه‌رت كێنێدی وتیشی،" گۆڕینی ڕیشه‌یی ڕێكخراوه‌كه و ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌رپرسیارن له‌منداڵه‌كانمان كه ده‌مامكیان له‌به‌ردایه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی، هه‌روه‌ها بۆ فه‌رمانی دوری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی، ئه‌وه‌یە كە ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌یكات تا زانست بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستی ئاسایی خۆی".
