له‌م شاره‌ ته‌قه‌ له‌باره‌گایه‌كى پارتى ده‌كرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌وته‌ى به‌رپرسێكى باڵاى پارتى، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێك كه‌ چه‌ند كه‌سێكى تیا بوه‌، ته‌قه‌یان له‌باره‌گایه‌كى پارتى دیموكراتى كوردستان كردوه‌، به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى ده‌ڵێت:"له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دوو له‌ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون".


ئیسماعیل دەلۆ بەرپرسی ناوچەی خورماتوی پارتی به‌شارپرێسى وت، "درەنگانی شەوى ڕابردوو لەناو شاری خورماتوو، ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدابوە، تەقەیان بەسەر ناوچەی خورماتوی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردوە".

به‌وته‌ى ده‌لۆ، "ئه‌و سێ كه‌سه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بون‌و ته‌قه‌یان كردوه‌، سەرخۆش بون".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "تەقەكەرەكان ناسراونەتەوەو تائێستا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دوانیان دەستگیركراون".