كۆریای باكور داواكەی ترەمپ بۆ لەناوبردنی چەكی ئەتۆمی ڕەتدەكاتەوە

جیهان

15/09/2025‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی ئەمریكا چەكی ئەتۆمی كۆریای باكوری بەمەترسیدار وەسف كردو داوایكرد لەناوببرێت، كۆریای باكور ڕەتیكردەوەو دەڵێت،" وەك وڵاتێكی ئەتۆمی پەیڕەوی سیاسەتی خۆمان دەكەین و هیچ پاشگەزبونەوەیەك نیە".


شاندی کۆریای باکور لەنەتەوە یەکگرتووەکان، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەکۆتا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وڵاتانی ئەندام لەئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم  (IAEA)، ئەمریکا بەبڕیاری ترەمپ، بەشێوەیەکی مەترسیدار و نایاسایی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوری وەسف کردوەو داوای لەناوبردنی کردوە.

شاندەکەی کۆریای باکور ڕاشیگەیاند، کە وڵاتەکەیان وەک وڵاتێکی ئەتۆمی پەیڕەوی سیاسەتی خۆی دەکات و هیچ پاشگەزبونەوەیەکیش لەم بارەیەوە نییە". 

هەروەها جەختیان لەوە کردەوە، کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نە دەسەڵاتی سیاسی و نە ئەخلاقیی هەیە بۆ ئەوەی دەستوەردان لەبابەتی ناوخۆی وڵاتەکەدا بکات".

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، کە پیۆنگیانگ هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستای وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە و وەک دەوڵەتێکی بەرپرسیارو خاوەن چەکی ئەتۆمی دەمێنێتەوە".