وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داهاتوی ئێران و حەماس ئاشكرادەكات

جیهان

15/09/2025‌ 2545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرایكرد،" ئامانجی حەماس لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیلە، پێویستە حەماس چەک دابنێت تا دۆخەكە خراپتر نەبێت". لەبارەی ئێرانیشەوە وتی،"دۆناڵد ترەمپ، فشارەکانی بۆ سەر ئێران زیاتر دەکات".


مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەقودس(ئۆرشەلیم)، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوەوەو دوای کۆبونەوەکە لەکۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" تاکو حەماس مابێت، سەقامگیری نایەتەدی، داوای لەقەتەریش کرد، بەردەوام بێت لەنێوەندگیری".

ڕۆبیۆ وتی،" پێویستە کۆتایی بەحەماس بێت و بارمتەکانی غەززە بەزوترین کات بگەڕێندرێنەوەو  دەشڵێت،گ داننان بەدەوڵەتی فەڵەستین، بوێرییەکی زیاتر بەبزوتنەوەی حەماس دەبەخشێت".

جەختیشی كردەوە،" ئامانجی حەماس لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیلە، سوپاسی ئیسرائیلیشی کرد لەو پەیوەندییەی کە هەیەتی لەگەڵ ئەمریکا".

ڕۆبیۆ وتیشیی،" دوای کۆتاییهێنان بەحەماس، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین دۆخێکی باشتر لەغەززە دروست بکەین، پێویستە حەماس چەک دابنێت، ئەگەر لەحەوتی ئۆکتۆبەر ئەو هێرشە دڕندانەی نەکردبایەتە سەر ئیسرائیلییەکان، توشی ڕۆژێکی وا نەدەبوین".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لەكەنداو هەیە.

لەبارەی ئێرانیشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد،" چەکی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیە لەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕاشیگەیاند،" دۆناڵد ترەمپ، فشارەکانی بۆ سەر ئێران زیاتر دەکات".