شارپرێس:
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، هیچ بژاردەیەکیان جگە
لەڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل نییە، دەشڵێت،" هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر ئامانج
لێی کەمکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی غەززە ".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەوتارێکدا لە لوتکەی
وڵاتانی عەرەبی – ئیسلامی لە دەوحە ئاماژەی بەوەکرد،" هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ
سەر ئێران و وڵاتانی ناوچەکە لە ٢٥ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردوە و تاکو ئەمڕۆ
گەیشتوەتە قەتەر ".
ئەوەشیخستەڕوو، هێرشکردنەسەر قەتەر کارێکی تیرۆریستی بوە
و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە.
پزیشکیان باسی لەوەشکرد، ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا و
بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەو هێرشانە ئەنجامدەدات، هیچ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامیش
بەدەر نییە لەو مەترسییانە، بۆیە پێویستە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی یەکبگرن
بۆ روبەڕوبونەوەی ئیسرائیل.