ئەمریکا و سوریا لەبارەی سوەیدا ڕێککەوتن

جیهان

15/09/2025‌ 2182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای سوریا بڵاویکردەوە، هەردوو حکومەتی ئەمریکا و سوریا لەبارەی گۆڕینەوەی دیلەکانی نێوان دروزەکانی سوەیدا و چەکدارە عەشایەرەکان ڕێککەوتن.


تەلەفزیۆنی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنەکەی نێوان واشنتۆن و دیمەشق لەبارەی ئازادکردنی ئەو کەسانەیە کە لەمیانەی شەڕی نێوان چەکدارە دروزەکانی سوەیدا و عەشایەرەکان لەهەردولا دەستگیرکران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی ناڕەزایەتی چەند گروپێکی ناو دروزەکان، هەندێک بەربەست بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، ڕوبەڕوی شێخ هیجری، رابەری دروزەکان دەبێتەوە.

محەمەد سەردار