ئیسرائیل خۆی بۆ گەمارۆیەکی قورس ئامادە دەکات

جیهان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 691 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، قەتەر لەهەوڵدایە بەهاوكاری چەند وڵاتێكی دیکە گەمارۆیان بەسەردا بسەپێنێت، دەشڵێت، لەساڵانی داهاتودا پێویستیان بەبرەودان بە پیشەسازی سەربازیی دەبێت، بۆ ئەوەی پشت بەخۆیان ببەستن.


بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرۆژنامەی (The Jerusalem Post)ی ڕاگەیاندوە،" بەڕابەرایەتی قەتەر هەوڵێك لەئارادایە بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئیسرائیلدا ".

ناتانیاهۆ باسی لەوەشکرد،" لەساڵانی داهاتودا پێویستمان بەبرەودان بەپیشەسازی سەربازیی دەبێت، بۆ ئەوەی پشت بەخۆمان ببەستین لەبەرهەمهێنانی كەلوپەلی سەربازی و جەنگی، ئەوەش وادەكات ئەو گەمارۆیە بشكێنین كە دەخرێتە سەرمان ".

بەوتەی ناتانیاهۆ، هەوڵەكانی گۆشەگیركردنی ئیسرائیل سەركەوتوو نابێت و ئەمریكا و چەندان وڵاتی تریش شان بەشانی وڵاتەكەیان رادەوەستن.

ئەوەشیخستەڕوو،" گەمارۆی میدیایی كە بەپارەیەكی زۆری قەتەر و وڵاتانی تری وەك چین پشتیوانی دەكرێت، بەشێكی ئەو هەوڵانەیە لەدژی ئیسرائیل ".