شارپرێش:
بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی ئەمریکا هێرشی
سەربازییان بۆ سەر باندەکانی ماددەی هۆشبەر لە ڤەنزوێلا دەستپێکرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمی خۆی لەسەکۆی
"تروس سۆشیال" ئاماژەی بەوەکرد،" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە سەربازییەکانی
ئەمریکام راسپاردو بۆ جاری دوەم هێرشمان بۆ سەر باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی
ھۆشبەر لە ڤەنزوێلا و ناوچەی فەرماندەیی باشور ئەنجامدا ".
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت،" لەھێرشەکەدا سێ تیرۆریست
کوژران ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، سێ رۆژ لەمەوبەر، بەهۆی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا
لەدەریای کاریبی، نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا باری
نائاسایی لەوڵاتەکەی ڕاگەیاند.