شارپرێس:
ئەمڕۆ لهنزیك بینای پارێزگای سلێمانی، سهگی بێلانە پهلاماری د.هێرش سەلیم جێگری بهڕێوهبهری تهندروستی سلێمانی-دا، لهلێدوانێكدا بۆ شارپرێس، د. هێرش ڕایگهیاند، "تەندروستیم جێگیرە"، هاوكات داوایەكیش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكات.
د.هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەشارپرێسی وت،" بەیانی ئەمڕۆ لەدوای گەڕانەوەم لەوەرزشكردن سەگ پەلاماریدام و برینێكی خستە قاچمەوە، بهڵام ئێستا تەندروستیم جێگیرەو چارەسەری پێویستم وەرگرتوە".
د.هێرش داواشی لەلایەنی پەیوەندیدار كرد، ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بەرامبەر زیادبونی سەگى بێلانەو وتی، "تاكەی لایەنی پەیوەندیدار كۆنترۆڵی ئەو هەموو سەگە بەڕەڵایانە ناكات لەكاتێكدا من لەشوێنێكی ناوجەرگەی شارو لەناو پرۆژەیەكی نیشتەجێبون بوم".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، جەختیشیكردەوە، "ئەمشارە پڕبوە لەسەگ بەهەموو جۆرەكانیەوە كەسێك نییە لا لەو خەڵكە بكاتەوە".
هاوكات، د.هێرش سەلیم لەپەڕەی فەرمی خۆی لەنوسینێكدا دەڵێت، "جەنابی پارێزگار لەپەنا بارەگاكەی تۆ كە شوێنی نیشتەجێبونو گەرمەی قەرەباڵغیو سەنتەری شارە سەدان سەگی بێلانە ئەسوڕێنەوەو پەلاماری ژنو منداڵیانداوە پێش من، تكایە كەس با موزایەدەی بەزەییو ئاژەڵدۆستیمان بەسەرا نەكا فەرمون ئاژەڵدۆستان بكەن بەقەڵغان بۆ خەڵك تا بزانن ئازاری سەگ گەستن چۆنە، ئەگینا پێویستە هەمولایەنەكان چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو دۆخە بدۆزنەوە بەهیوای زوتر خەمخۆری هەموان".
