شارپرێس:
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند،" پێویستە بەزوترین کات ئەو بنەمای لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ئێران واژۆیان کردوەو وەك ڕێككەوتنێكی سەرەتایی كاری لەسەر بكرێت".
ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت،" ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران گرنگە بۆ متمانەدانەوە بەکارەکانی ئاژانسەکەیان کە لەکاتی جەنگی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا ڕاگیرابوو".
هەفتەی ڕابردوو ڕافایل گرۆسی و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەقاهیرە ڕێککەوتنێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هاوئاهەنگییەکانیان واژۆکرد.