شارپرێس:
هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنێكدا یەکێک لەمەترسیدارترین ئەندامانی شانەکانی داعش لەڕەققە دەستگیركرا، كەبە حەسەن جفلی ناسراوە، ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەو ئەندامە كاری دروستكردنی تی ئێن تی بوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) لهبهیاننامهیهكدا ڕایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنەکە دوای چەند مانگێک لەچاودێری وردی جموجوڵ و چالاکییەکانی ئهو چهكداره بوه كه ناوی حەسەن جفلی، نازناوی ئەبوعەبدۆ بوە، هێزەکانمان توانیان شوێنی حەشاردانی بدۆزنەوەو گەمارۆیەکی ئەمنی توند بەدەوریدا بسەپێنن و دواتر دەستگیری بکەن".
ئاماژهی بهوهشكردوه،" ئهو چهكداره كاری لهسهر دروستکردنی تەقەمەنی تی ئێن تی كردوهو بەسەر ئەندامانی شانەدا دابەشی كردوه، "ئەو کۆگای خۆی بۆ دروستکردنی ئەو تەقەمەنیانە بەکاردەهێنێت وەک بەشێک لپیلانێکی بەدخوازانە و تاوانکاری بۆ بەئامانجگرتنی خاڵە سەربازییەکان و ناوەندەکانی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ، هەروەها بۆ بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێل و کۆبونەوەی مەدەنی بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی تیرۆر و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە".
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "لەکاتی هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر 180 بلۆکی تی ئێن تی و ئامێری کۆنتڕۆڵکردن و تەقێنەرو سوڕی ئەلیکترۆنیدا گیراوە، جگە لەژمارەیەک ئامێری مۆبایل و بڕە پارەیەک".
