بەرپرسێكی پەكەكە كلیلی چارەسەری لەتوركیا دەخاتەڕوو

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەکێک لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە ئازادكردنی ئۆجەلان بەكلیلی چارەسەری گرفتەكان دیاریدەكات و دەڵێت،"کلیلی چارسەری، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە".

لەبەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا دوران کاڵکان یەکێک لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە، وتی، "کلیلی چارسەری، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە". وتيشى،" هێشتا ناتوانێت بڕیار بدات دیارە کە هەموو شتێک بەستراوەتەوە بەئاکەپەوە، هەوڵی دەدا ئەم دۆخە بەتەواوی بخاتە ئەستۆی جەهەپە، بەڵام نا؛ ناتوانێت کەس بخەڵەتێنێت".

دەشلێت،" پارێزەران ئەمڕۆ جارێکی تر چونە دورگەی ئیمراڵی، دوای شەش ساڵ پارێزەران چونەوە، با بڵێین بەهۆی چوونی پارێزەرانەوە بۆ ئیمراڵی، دیداری پارێزەران دڵخۆش دەبین، هەرچەندە ئەمە لە هەموو شوێنێک دۆخێکی زۆر سروشتییە. لەناو دیموکراسیدا شتێکی ئاساییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،"  وەک لایەنی کورد، ئەوەی پێویست بوو بکرێت، بەخێرایی کردمان، بەڵام بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت؛ بۆ دیموکراتیزەبون، خوشک-برایەتی بەدی بهێنرێت، بۆ چارەسەری پرسی کورد دەبێت دەوڵەت هەنگاو بنێت. دەبێت هەنگاو بەرەو دیموکراتیزەبون بنێت. ناڵێین 'با فڵان شت بە کورد بدەن'. با دیموکراسی لەتورکیا بەدی بێت. با خوشک-برایەتی لە ورکیا بە دی بێت، ببێت بە یەک. ئەگینا مەترسی سیاسی دیارە. ئاشکرایە ئیسرائیل چی دەکات، جەنگی جیهانی سێیەم لەڕۆژهەڵاتی ناوین گەشتۆتە چ ئاستێک. پێشتر هەڵسەنگاندنمان بۆ کردوە. پێویست ناکات دوبارەی بکەینەوە. هەرکەسێک بتوانێت کەمێک بیر بکاتەوە، لە ڕاستییەکان تێدەگات، دەیانبینێت".