ئیسرائیل هۆشداری لەسەرهەڵدانەوەی جەنگێكی یەكلاكەرەوە دەدات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل، هۆشداری دەدات و دەڵێت،" سەرهەڵدانەوەی گەڕی دوەمی جەنگێکی یەکلاکەرەوە بەڕێوەیە"،  ئاشكراشیدەكات، وڵاتەكەی خۆی بۆ گەڕێكی تری جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات.

ڕۆژنامەی "الشرق الاوسگ"، لەڕاپۆرتێكدا  بڵاوی کردەوە، ئامیر بارام، بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، هۆشداری داوە لەوەی وڵاتەکەی لەداهاتوودا ڕوبەڕوی گەڕی زیاتری جەنگ لەگەڵ ئێران دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی گەڕی یەكەمی جەنگەكە بەسەركەوتنی ئیسرائیل كۆتایی هاتوە، بەڵام گەڕی  تری جەنگی دەبێت لەدژی ئێران".

ڕاشیگەیاندوە،" سەركردەكانی رژێمی ئێران ون نەبون؛ بەڵكو هەست بەسوكایەتی دەکەن، هەر بۆیە بڕە پارەیەکی زۆر دەڕژنە ناو کەرتی بەرگری و خێراترکردنی هەنگاوەکانیان بۆ بونیاتنان و بەهێزکردنی هێزی سەربازی".

جەختیش كراەوتەوە،" پێشهاتەکان دەری دەخەن کە ململانێکە کۆتایی نەهاتوە، بەڵکو چوەتە قۆناغێکی مەترسیدارترو ئاڵۆزترەوە، کە تێیدا هەردولا خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەیەکی گەورەتر ئامادە دەکەن".