توێژینەوەیەكی مەترسیدار لەسەر بەرزبونەوەی پلەی گەرماو گیانلەدەستدان ئاشكرادەكرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی توێژینەوەیەك تەنیا لەهاوینی ئەمساڵدا، نزیکەی 16 هەزارو 500 کەس لەئەوروپا بەهۆی کاریگەریی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.


ڕۆژنامەی "الشرق الاوسگ"بڵاوی کردەوە، توێژەرانی کۆلێژی ئیمپریال له‌لەندەن و قوتابخانەی لەندەن بۆ پاکوخاوێنی و پزیشکی، توێژینەوەیەكیان بڵاوكردتەوە، كە تیایدا هاتوه‌، "ئەو توێژینەوەیە تیشکی خستوه‌تە سەر 854 شاری ئەوروپا، گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی کە گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری 68%ی ئەو کەسانەیه‌ کە لەهاوینی ئەمساڵدا بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە".

هاوكات، توێژەران لەتوێژینەوەیەکی سەرەتایی مەزەندە دەکەن کە تا کۆتایی ئەم هاوینە نزیکەی 16 هەزار و 500 کەس لە ئەوروپا بەهۆی کاریگەریی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەو توێژینەوەیە یەکەمین خەمڵاندنی گەورەیە بۆ دەرئەنجامە تەندروستیەکانی وەرزێک کە بەهۆی گەرمای زۆرەوە لەئەوروپا دیاری کراوە، کە زۆرێک لەوڵاتان گەرمترین هاوینیان ئەزمون کردوە، لەنتویاندا ئیسپانیا و پورتوگال و بریتانیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ژمارانەدا بکرێت، چونکە ئەو جۆرە لێکۆڵینەوەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا تادێت باو بوە، ئامانجی ئەوەیە خەمڵاندنێکی خێرایە بۆ ڕێژەی مردن پەیوەست بەگەرمبونی کەشوهەوا بەبێ ئەوەی چاوەڕێی بڵاوکردنەوەی فەرمی بکرێت".

بۆ ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە، توێژەران سەرەتا نمونه‌یان وه‌رگرتوه‌ کە گەرمبونی کەشوهەوا تا چەند بەشداری کردوە لەبەرزبونەوەی پلەی گەرمی ئەم هاوینەدا، ئەوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەر گۆڕانی کەشوهەوا نەبوایە، تێکڕای پلەکانی گەرما لەو شارانەی کە لەتوێژینەوەکەدا هاتوە، 2.2 پلەی سەدی کەمتر دەبوو".

ئاماژە بەوەشكراوە،" پاشان دۆزینەوەکانیان بەراورد کرد لەگەڵ داتاکانی پێشوی مردن بەهۆی گەرما لەشارە جیاوازەکاندا، بۆیان دەرکەوت کە گەرمبونی کەشوهەوا بەشداربوە لەمردنی زیاتر لە 800 کەس لەڕۆما و زیاتر لە 600 کەس لە ئەسینای پایتەخت و زیاتر لە 400 کەس لە پاریس، بەگشتی زیاتر لە 85%ی ئەو مردنانە لەناو ئەو کەسانەدا بوە کە تەمەنیان لەسەروی 65 ساڵەوە بوە".

بەپەلە