شارپرێس:
فهرماندهیهكى باڵاى هه‌سه‌ده ڕه‌خنه‌ى توند لهحكومهتهكهى شه‌رع دهگرێتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "من سوریم، چۆن دەتوانم لەگەڵ ئۆزبەکیەکدا پەیوەندیم هه‌بێت بۆ ئەوەی بەشداری گفتوگۆ‌و لێکتێگەیشتن بکەین، ئەو زمانی من نازانێت‌و منیش بەزمانی ئەو ناتوانم قسە بکەمو ناشیكه‌م"، ده‌شڵێت، "وەزارەتی بەرگریی یان ئەرکانی گشتیی، تائێستا توانای کۆنتڕۆڵکردنی گروپه چەکدارەکانیان نییە لەژێر ئاڵای خۆیاندا، ئێمە سوریین، به‌ڵام بیانیه‌كان، سوریا بەغەنیمەتی شەڕ دەزانن".
لوقمان خەلیل ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لهچاوپێكهوتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (ئه‌لیه‌وم) زانیاریى گرنگى ئاشكراكرد سه‌باره‌ت بهدۆخى سوریا‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانى ڕۆژئاوا‌و دیمهشقو باسكردنى گروپ‌و هێزه بیانیه‌كانى سوریا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌ڵێت، "من سورییم، چۆن دەتوانم لەگەڵ ئۆزبەکیەکدا پەیوەندیی بکەمو باسى دانوستان‌و ڕێكهوتنى له‌باره‌ى سوریاوه له‌گه‌ڵ بكه‌م، ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت له‌سوریا دۆخێكى قبوڵنهكراوو سه‌یره به‌ڕاستى".
فه‌رمانده باڵاكه‌ى هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "هه‌سه‌ده خاوەنی توانایه‌كه، كه ده‌توانێت ببێتە پێكهاته‌یه‌كى گرنگ‌و سه‌ره‌كیى سوپایەکی نیشتمانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆمان هه‌بوه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، به‌ڵام دیدارەکانمان هێشتا نەگەیشتونەتە ئەنجامی کۆتایی".
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، "ئێمە مەترسی لەسەر تورکیا دروستناکەینو نابینه مه‌ترسیى له‌سه‌ر سنوره‌كانى، هه‌میشه ئه‌و په‌یامه‌مان بهتوركیا گه‌یاندوه‌و دڵنیاییمان پێداوه، چونكه ئێمه بۆ دژایه‌تى هیچ كهسو هێزو گروپێك دروستنهبوین، هێنده‌ى ئه‌وه‌ى بۆ پارێزگاریكردنه لهكهرامهتو خاكى سوریا‌و هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانى، دواتر بیرمان نه‌چێت، هه‌سه‌ده لەوەڵامی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشودا پێکهێنرا".
هۆشداریشیدا له‌وه‌ى، "دەستێوەردانی ناوچەیی لەدۆخی سوریادا، ڕێگریی لەئاشتەوایی سوریاییەکان دەکات، سورییەکان ئەمڕۆ پێویستیان بەدەستورێکە کە مافی هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازیی دەستەبەربکات، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌سه‌ده پشتگیریی لەبیرۆکەی پێکهێنانی سوپای نیشتمانی سوریا دەکه‌ین، ئه‌مه كرۆكى كێشه‌كانى سوریایه".
سه‌باره‌ت به‌و تۆمهتو قسه‌و قسهڵۆكانهشى ڕوبه‌ڕویان ده‌كرێت، لوقمان وتى، "هه‌سه‌ده گروپى چه‌كدارى سەربازیی نییە، بەڵکو دامەزراوەیەکی باڵا‌و تۆكمه‌و یەکگرتوى سەربازییه، ئەو هۆکارانەشی کە بونە هۆی دروستبونی هێزەکانی هه‌سه‌ده هێشتا ماون‌و مه‌ترسییه‌كان به‌رده‌وامن، بۆ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ش، ئه‌وان یه‌كێكن له‌هێزه گرنگ‌و زۆر قاره‌مانه‌كان، ئه‌وان ڕۆڵی پێشەنگیان هەیە لەپاراستنی ناوچەکە لەداعش، هیوادارین بەمزوانە سوپایەکی نیشتمانی بۆ بەرگریکردن لەهەموو سورییەکان پێکبهێنرێت".
لهبهشێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا لوقمان خەلیل ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) باسى له‌وه‌شكرد، "پاراستنی سوریا لەئەستۆی هەموو ژن‌و پیاوێکی سورییە کە پەیوەندیی بەبەرگریکردنەوە هەیەو بتوانێت چه‌ك به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ده‌ڵێم سورییه‌كان نه‌ك گروپ‌و چه‌كدارى غه‌یره سوریى".
ئه‌وه‌شى وت، "بیانیه‌كان كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ن بۆ خودى سورییه‌كان، وەزارەتی بەرگریی یان ئەرکانی گشتیی، تائێستا توانای کۆنتڕۆڵکردنی گروپه چەکدارەکانیان نییە، لەژێر ئاڵای خۆیاندا، لاى دیمه‌شق بانێكه‌و دوو هه‌وا، ئه‌وان پێشتر وتیان هەموو گروپه چه‌كداریه‌كان لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگریی یەکدەگرنو ڕێكخراون، بەڵام واقیعەکە جیاوازەو شتێكى دیكه ده‌گوزه‌رێت، هه‌سه‌ده پابەنده بەهەموو لێکتێگەیشتنو ڕێککەوتنەکانەوەو تائێستاش هیچ پێشێلکارییەکى تۆمارنەکردوە".
وه‌ك وتى، "دروستی هەر ڕێککەوتنێکی سوریا لەسەر بنەمای ڕۆڵ هاوبەش نییە، بەڵکو لەسەر گرتنەبەری بەرپرسیارێتی بەرامبەر هەموو سورییەکانە، سورییەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتوە بەهۆی دۆخی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه دەبێت ئەم دۆخە تێپەڕێنرێت‌و دامەزراوە سەربازییەکان بونیادبنرێن، ئێمە خاوەنی توانایەکی ئەووتۆین بۆ پێکهێنانی سوپایەکی نەتەوەیی سوریا کە نوێنەرایەتیو بەرگریی لەهەموو سورییەکان بکات".
سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵى زلهێزه‌كانیش لوقمان خەلیل ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "پێویستە ڕۆڵی زلهێزە دەرەکییەکان یەکسان بێت لەهەموو هێزەکانی سوریا کە لەسەر زەوی ئامادەن، واته ده‌مه‌وێت بڵێم، نابێت‌و قبوڵنه‌كراوه وڵاتێك به‌ئاره‌زوى خۆى بڕیار له‌سه‌ر سوریا بدات‌و حكومه‌تى دیمه‌شقیش جێبه‌جێكارى بێت، چونكه بیرمان نه‌چێت، لایەنە دەرەکییەکان لایەنگری هەر لایەنێک بکەن لەسەر حیسابی لایەنێکی تر دەبێت‌و ئەمەش سەقامگیریی‌و کۆدەنگی بەدیناهێنێت، وروژاندنی ململانێ‌و کێشە لەنێوان سورییەکاندا خزمەت بەزلهێزە بیانییەکان دەکات".
نمونه‌ى هێنایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئەو ڕوداوانەی لەسوهیدا ڕویانداو کۆکردنەوەی گشتیی بەئامانجی قووڵکردنەوەی درز لەنێوان سورییەکان بوو، دواتر وەستان لەدەروازەکانی سوه‌یدا هەڵدانی شمشێرو هەڕەشەکردن‌و هەنگاو بەرەو باکوری سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) سیستماتیک بوو، ئه‌مانه ئه‌نجامى ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان بون‌و بینیمان دیمه‌شق ڕوبه‌ڕوى چى بوه‌وه".
باسى داواكارییه‌كانى هه‌سه‌ده‌ى كرد بۆ لامهركهزىو جه‌ختیكرده‌وه، "تۆمەتبارکردنی سورییەکان بەخیانەتو سوکایەتیکردن‌و تۆمەتبارکردنیان بەجیابونەوە، خزمەت بەیەکڕیزیی سوریا ناکات‌و برینه‌كان بهسوێترو ناكۆكیه‌كانیش فراوانتر ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش حکومەتی سوریا بەرپرسیارە لەو وتارانەی کە دەبێتە هۆی هاندانی ترس‌و دڵەڕاوکێو ڕق‌و کینە لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا، ترس‌و دڵەڕاوکێو کۆکردنەوەی هێزەکان لەهەموو ناوچەکانەوە بۆ هێرشکردنەسەر خاکی سوریا، درزەکانی نێوان سورییەکان قووڵتر دەکاتەوە".
له‌و ڕوهشهوه وتى، "هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) جیاوازه له‌هه‌موو هێزه‌كانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، چونكه هه‌سه‌ده لەهەموو پێکهاتەو نه‌ته‌وه‌كانى سوریا پێکهاتونو هێزێکی ڕه‌سه‌نى سورییه‌و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكیشدا لەسەرتاسەری سوریا ئامادەیی دەبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كێشه‌ى گه‌وره‌یه ئێستا له‌سوریا، بیانییەکانی ناو گروپه چهكدارییهكاننن، ئه‌وان وەک سوریا وه غه‌نیمه (ده‌ستكه‌وتى شه‌ڕ) سەیر دەکەن، ئه‌و بیانیانه خەباتدەکەن بۆ ئامانجی ئایدیۆلۆژیی ئه‌وه ڕێگرێكى گه‌وره‌یه بۆ ئێستا‌و داهاتوى سوریا‌و ڕێگریده‌كات لەبونیادنانی سوریایه‌كى نوێ، دواتر چۆن ئێمه دانوستان‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكه‌ین، ئاخۆ ئه‌وان چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌سوریاو داواكارییه‌كانى ئێمه‌وه هه‌یه؟".
