یه‌كێتیى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ى پردێ هاته‌ده‌نگ‌و هۆشداریده‌دات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5042 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرپەرشتیاری کەرکوک ـ سەڵاحەدینی یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان لەبارەی ئاڵۆزییەكانی شه‌وى ڕابردوى شارۆچكەی پردێ لەسنوری پارێزگاى كەركوك هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چەند ڕۆژێکە چەند کەسێکی سەر بەچەند لایەنێکی ناسراو لەشارۆچکەی پردێ لەهەوڵی پیلان‌و ئاژاوەگێڕییدان‌و دەیانەوێت بەبیانوی جۆراوجۆر دۆخی سەقامگیریی سنورەکە تێکبدەن"، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت:"ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ین".


ئاسۆ مامەند له‌په‌یامێكدا تایبه‌ت به‌ڕوداوه‌كانى شه‌وى ڕابردوى پردێ زانیاریى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "ماوەی چەند ڕۆژێکە چەند کەسێکی سەر بەچەند لایەنێکی ناسراو لەشارۆچکەی پردێ، لەهەوڵی ئاژاوەگێڕییدان‌و دەیانەوێت بەبیانوی جۆراوجۆر دۆخی سەقامگیریی سنورەکە تێکبدەن، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌، ڕێگه‌ بەهیچ کەس‌و لایەنێک نادرێت لەژێر هیچ ناوو ناونیشانێکدا ئارامیی کەرکوک تێکبدات".

ئاسۆ مامەند ده‌ڵێت، "هاوڵاتیانی کەرکوک بەتایبەت دانیشتوانی پردێ دڵنیادەکەینەوە، ڕێگە بەهیچ کەس‌و لایەنێک نادرێت لەژێر هیچ ناوو ناونیشانێکدا ئارامیی کەرکوک تێکبدات".

به‌وته‌ى به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى یه‌كێتیى له‌كه‌ركوك، "ڕێكاری یاسایی لەدژی هەر کەس‌و لایەنێك دەگیرێتەبەر کە بیەوێت هەوڵی پیلانگێڕیی یاخود ئاژاوەگێڕیی بدات لەسنورەکەدا".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "لەكەركوك هەمولایەک لەماف‌و ئەرکدا وەک یەکن، ڕێگەنادەین برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بشێوێندرێت، داواکارم، هەموان ئارامیی بپارێزن".

په‌یامه‌كه‌ى ئاسۆ مامه‌ند لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لەلایەنگرانی بەرەی تورکمانی لەناو شارۆچكه‌ى پردێ لەپارێزگای کەرکوک، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، هێرشیانکردەسەر پۆلیس‌و چەند گەنجێکی کوردو ئەوەش سەریکێشاوە بۆ دروستبونی ئاڵۆزیی لەشارۆچكه‌ى پردێ.

بەپەلە