شارپرێس:
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى وازهێنانى لهحزبهكهى ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت، "دواى هه‌ڵبژاردن هۆكاره‌كه‌ى ڕوندهكهمهوه".
محه‌مه‌د جه‌لیل حسێن ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری لهپۆستێكدا لهفهیسبوكى خۆى، دەستلەکارکێشانەوەی خۆى لەحزبهكهى ڕاگه‌یاندوه.
ئه‌و سهركردایهتیهى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ئاماژه پێنه‌كردوه، به‌ڵام نوسیویهتى، "لەدوای هەڵبژاردن هۆکارەرەکەی ڕوندەکەمەوە".
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێشت ناوی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوو، جوڵانەوەیەکی ئیسلامییە لەباشورى کوردستان، کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لەئایاری 2001وه دامەزرێنراوە، ڕێکاری سوننەو جەماعە جێبەجێدەکات.
عەلی باپیر پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی‌و دواتریش مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بوە.