شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا بەڕۆژنامەنوسانی وت، "بهگوێرهى ڕاپرسییەکان، جەماوەرم لەبەرزترین ئاستدایە، بەڵام ڕێگەم پێنادەن بۆ خولی سێیەم خۆم کاندیدبکەم".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەناو فڕۆکەی سەرۆکایەتی لەکاتی گەشتەکەیدا بۆ کۆریای باشور بەڕۆژنامەنووسانی وت:''بهگوێرهى ڕاپرسییەکان جەماوەرەکەم لەبەرزترین ئاستدایەو ئەوەشی خوێندومهتهوه، پێموا نییە ڕێگەم پێبدرێت خۆم کاندیدبکەمەوە، بۆیە دەبینین چی ڕودەدات، ئەمەش جێگهی داخە".
هەموارکردنی 22ی دەستوری ئهمریكا کە لەساڵی 1947 پەسەندکراوه تهئكید دهكاتهوه، "هیچ کەسێک زیاتر لەدوجار بۆ پۆستی سەرۆک هەڵنابژێردرێت".
بهوپێیهش بێت، ترەمپ کە لەساڵی 2017 تا 2021 یەکەم خولی سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردو خولی دوەمی لە20ی کانونی دوەمی ساڵی ڕابردوو دەستپێکرد، واتە دوو خول هەڵبژێردراوەو ناتوانێت خۆی کاندیدبکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ بەمدوایانەدا باسی ئەو داوایانە دەکات کە لەلایەنگرانییەوە پێیدەگات بۆ خۆکاندیدکردن بۆ خولی سێیەم، بەبێئەوەی ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ ئەم بابەتە ڕابگەیەنێت.
هەروەها، سەرۆکی کۆمارییەکان چەندینجار کڵاوی سوری نمایشکردوە کە نوسراوی ترەمپ 2028یان لەسەرە، کە ساڵی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی سەرۆکایەتیی ئەمریکایە.
یەکێک لەئهگهرهكان کە لەدەوروبەری ملیاردێرە 79 ساڵییەکەدا باوبوو، بریتیبوو لەئەگەری خۆکاندیدکردنی دوای سێ ساڵ بۆ پۆستی جێگری سەرۆک، لەکاتێکدا جێگری سەرۆکی ئێستا جەی دی ڤانس خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایهتى کاندید دەکات، بەڵام ترەمپ ڕۆژی دوشەممە ئەم بژاردەیەی ڕەتکردەوە.
