شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد کە "هێرشی ئاسمانی بەرفراوان" بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام بدات.
نووسینگەی ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە بەپەلە هەڵمەت بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام بدەن.
ئەو ڕێنماییەی ناتانیاهۆ لە کۆتایی ئەو ڕاوێژکارییە ئەمنییانەدا هات کە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئیدارەکەی ئەنجامیدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی ئیسرائیل بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی "پێشێلکارییەکانی حەماس".
هەروەها دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە: ئیسرائیل بڕیاریداوە ئەو ناوچەیەی کۆنترۆڵی دەکات لە کەرتی غەززە، فراوانتری بکات.
ئ.ه