سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سوپای ئیسائیل هێرشی‌ بۆ سەر غەززە دەستپێکردەوە.

میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەفەرمانی ناتانیاهۆ سوپای ئیسرائیل کەمێک پێش ئێستا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززه دەستپێکرد.

سەرچاوەکان دەڵێن، ئێستا فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەچڕی ڕۆژئاوای غەززە بۆردومان دەکەن.

ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد کە "هێرشی ئاسمانی بەرفراوان" بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام بدات.


نووسینگەی ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە بەپەلە هەڵمەت بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام بدەن.

ئەو فەرمانەی ناتانیاهۆ لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوە ڕاوێژکارییە ئەمنییانەدا هات کە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئیدارەکەی ئەنجامیدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی ئیسرائیل بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی "پێشێلکارییەکانی حەماس".

هەروەها دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە: ئیسرائیل بڕیاریداوە ئەو ناوچەیەی کۆنترۆڵی دەکات لە کەرتی غەززە، فراوانتری بکات.
ئ.ه