شارپرێس:
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق هۆكارى ده‌ركردنى سزاى له‌سێداره‌دان بۆ كه‌سێكى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوریى ئاشكرادهكاتو ڕه‌تیده‌كاته‌وه، هۆكارى ئه‌و سزایه په‌یوه‌ندیی بهئهحمهد شه‌رعه‌وه هه‌بێت، ده‌شڵێت، "ئه‌وكه‌سه باسى شه‌رعى نه‌كردوه، به‌ڵكو بانگه‌شه‌ى بۆ به‌غدادى كردوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌شێك لهماڵپهڕو سۆشیال میدیادا بڵاوبوه‌ته‌وه، گوایه كه‌سێك كه بهشانو باڵى ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سوریادا ههڵیداوهو بهسهرۆكێكى دادپهروهرو دیارى ناو موسوڵمانانى زانیوه، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دواى ده‌ستگیركردنى، سزاى له‌سێداره‌دانیشى به‌سه‌رداسه‌پێنراوه.
له‌وباره‌یه‌وه ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردوهتهوهو جه‌ختده‌كاته‌وه، "بڕیارى دهستگیركردنو سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه لەلایەن دادگای تاوانەکانی نەجەفەوە دەرچوە دژی كه‌سێك کە ڕەگەزنامەی سورییە".
ده‌شڵێت، "ئه‌و هه‌واڵانه ڕاست نین كه گوایه ئه‌وكه‌سه باسى شه‌رعى كردبێت، به‌ڵكو ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه‌و سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركراوه، داعشه‌و هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاویكردوه‌ته‌وه تایبه‌ته به‌و گروپه تیرۆریستیه‌و به‌تایبه‌تیش زۆر بهشانو باڵى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئه‌میرى له‌ناوچووى داعشدا هه‌ڵیداوه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ئه‌و كه‌سه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك سورییه، له‌ڤیدیۆیه‌كدا سوپاسى به‌غدادى كردوه كه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى‌و سه‌ربازو پۆلیس‌و خه‌ڵكى عێراقى كردوه‌ته ئامانج‌و كوشتونى".
لهبهشێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، ئه‌وكه‌سه داوای لەخەڵک کردوە بچنە ناو گروپى تیرۆریستى داعش‌و چه‌ك هه‌ڵبگرن له‌دژى حكومه‌تى عێراق.
هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت، "هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى ئه‌وكه‌سه بڵاویكردونه‌ته‌وه، له‌پشتیه‌وه وێنه‌یه‌كى ئیمامى عه‌لى هه‌ڵواسیوه‌و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات په‌یوه‌ندیى به‌داعشه‌وه بكهنو چه‌ك دژى حكومه‌تى عێراق هه‌ڵبگرن".
