شارپرێس:
بانکە ناوەندییەکان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا کڕینی زێڕیان خێراتر کرد، ئەوەش لە بەرامبەر لاوازبوونی دۆلار.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی جیهانی زێڕ، بانکە ناوەندییە جیهانییەکان لە نێوان مانگەکانی تەمموز و ئەیلولدا 220 تۆن زێڕیان کڕیوە، کە بە بەراورد بە چارەکی دووەم بە ڕێژەی 28% زیادیکردووە.
بانکی نیشتمانی کازاخستان گەورەترین کڕیار بووە، لە کاتێکدا بانکی ناوەندی بەڕازیل بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵدا زێڕی کڕی.
ئەنجومەنی جیهانی زێڕ پێشبینی دەکات کۆی گشتی کڕینەکانی ساڵی 2025 لە نێوان 750 بۆ 900 تۆن بێت.
ئ.ه