شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی دەست بەدابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات و دەشڵیت، هۆكاری دواكەوتنی موچەكانیان نەبونی پارەی نەختینە بوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، موچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات هەر سبەی موچەی مانگی هەشتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1ی تەموزی 2025، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.