ئۆپۆزیسیۆنی کوردی، باڵەخانەیەكی گەورە، بەڵام كەلاوە

توێژینەوە و شیکاریی

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 9154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

فوئاد سدیق   
لە فەلسەفە و میتافیزیکی سیاسەتدا، ئۆپۆزیسیۆن تەنها هێزێکی ڕکابەر یان کۆمەڵە ڕەخنەگرێکی سادە نییە. بەڵکو لە بنەڕەتدا دەبێت ویژدانی بەخەبەرهێنانی کۆمەڵگا بێت، زەروورەتێکی بوونناسانە بۆ تەواوکردنی خودیچەمکی دەسەڵات و کۆمەڵگا بێت. بەردەوام لە ڕێگەی ئامادەگیی تێبینی و و ڕەخنەگرتنیەوە،مانا و سنوور و شەرعییەت بە دەسەڵات دەبەخشێت و هاوکات ڕێگریشی لێدەکات لەوەی بەتەواوەتی خۆی لەناو تۆتالیتاریزمێکی بێ پرسیاردا بتوێنێتەوە. ئۆپۆزیسیۆن، ئەوئاگرە پرۆمیسیۆسییەی دژەباوە ڕێگە نادات کۆمەڵگە لە تاریکیی یەکدەنگیدا بخنکێت.ئەو، پرۆژەی بەدیل و ئەو ئاسۆ نوێیەیە کە نیشتمان دەتوانێت ڕووی تێبکات کاتێکڕێگاکانی دەسەڵاتی حاکم دادەخرێن و دەگەنە بنبەستێکی توند. بەڵام، کاتێک ئەمئاوێنەیە دەشکێت و وێنەیەکی شێواوی دوولەت و چوارلەت و بیست لەت دەداتەوە، کاتێکئەم ویژدانە دەکەوێتە خەوێکی قووڵی زستانەوە، کاتێک ئەم بەدیلە دەبێتە تەنهاکاریکاتێرێکی کاڵ و لاساییکەرەوەی دەسەڵات، كەواتە خەڵكەكە چیتر لەبەردەمئاریشەیەکی سیاسیی کاتیدا نییە، بەڵکو لەبەردەم قەیرانێکی بوونناسانەی قووڵ وداخورانێکی شارستانیدایە کە بریتییە لە قەیرانی بەتاڵبوونەوەی خودی مانا لە چەمکیئۆپۆزیسیۆندا.

ئۆپۆزیسیۆنی كوردی بەو هەموو تەمەنەی هەیبووە،نەیتوانیوە ببێتە ویژدانی خەڵك، نەیتوانیوە متمانەیەك بەدەستبهێنێت. دەهۆڵێكەتەنیا لە دوورەوە دەنگی خۆشە. ئەوان رقیان لە گەرمای شەقامەو دانوویان لەگەڵیناكوڵێ. ئازاری نادادی  ئەوان ناگرێتەوە،تەنیا باسی دەكەن. دەیانەوێت یان خۆیان وا دەخەنە روو، كە رۆڵی شۆڕشگێڕێك دەبینن،بەڵام ئەوان خۆیان لەناو بازنەی سیستەمی باوی خۆشگوزەرانیدا رۆژ دەكەنەوە.    ئۆپۆزیسیۆنی ئەمڕۆی
 ئێمە، لەم ڕوانگەفەلسەفییەوە، بە شێوەیەکی تراژیدی تووشی ئەم داخورانە وجودییە بووە. ئەوان هەرگیزکۆمەڵە حیزبێک نین تەنها لە ستراتیژ و تاکتیکدا جیاواز بن، بەڵکو کۆمەڵە ویستێکیپەرتەوازە و بێ ئیرادەن لە یەک خاڵی پووکانەوەدا یەکدەگرنەوە:ئەویش گەیشتن بەکێکەکەیە. کێکێک کە ڕۆژانە و بە دەنگی بەرز بانگەشەی گەنیوی و ژەهراویبوونی دەکەنو خەڵکی لێ ئاگادار دەکەنەوە. ئەمە پارادۆکسێکی کوشندە و نیشانەی پووکانەوەیەکیئەخلاقیی بنەڕەتییە. ئەوان ڕەخنە لە سیستەمێک دەگرن کە لە قووڵایی ناخیاندائاواتەخوازن ببنە بەشێک لێی و لە ڕێگەی کردەیەکی ڕێوڕەسمێکی پیرۆز تێکەڵی ببن وسوودمەند بن لە ئیمتیازاتەکانی. لێرەدا، ململانێکەیان لەسەر گۆڕینی یاسا وبنەماکانی یارییەکە نییە، بەڵکو لەسەر ئەوەیە کێ لەم خولەی یاریدا کارتی باشتر وپشکی گەورەتری بەردەکەوێت.

هەر بۆیە، بەرەنگاربوونەوەکانیان ڕووکەشانە وناڕەزایەتییەکانیان نمایشکارانەیە؛ ئەوان لەناو خولگەی کێشکردنی دەسەڵاتدادەخولێنەوە، نەک لە دەرەوەی بۆ بونیادنانی خولگەیەکی نوێی سیاسی کە خاوەنیکێشکردنی خۆی بێت. 

 بەڵام جەماوەر بە زیرەکییەکی سروشتییەوە ئەمدووفاقییە بوونناسییە هەست پێدەکات. کاتێک دەبینێت ژیانی ئەوانەی بانگەشەیڕووخاندن دەکەن، لە ڕووی ماددییەوە هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ژیانی ئەوانەدانییە کە لە لووتکەی دەسەڵاتدان، پرسیارێکی فەلسەفی قووڵ دێتە ئاراوە: ئایا ئەمەخەباتە بۆ گۆڕینی سیستەم، یان تەنیا کێبڕکێیە بۆ گۆڕینی دەموچاوەکانی ناو هەمانسیستەم؟ وەک چۆن نیچە باسی ویستی دەسەڵات دەکات، جەماوەر درک بەوە دەکات کە هەردوولا لەلایەن هەمان غەریزەی بنەڕەتییەوە پاڵیان پێوە دەنرێت ئەویش گەیشتن بە دەسەڵاتو پاراستنی ئیمتیازاتەکانە. بۆیە، ڕەخنەکانی ئۆپۆزیسیۆن وەک چەکێکی ئەخلاقینابینرێن، بەڵکو وەک تاکتیکێک بۆ گەیشتن بە هەمان ئەو دەسەڵاتەی ڕەخنەی لێدەگرن،سەیر دەکرێن.بۆتێگەیشتن لە ڕەگ و ڕیشەی ئەم قەیرانە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ خودی ئەو کۆمەڵگایەیئەم حیزبانەی لێ هەڵقوڵاوە.

حیزبی سیاسی بوونەوەرێکی نامۆ نییە کە لە بۆشاییەوە هاتبێت؛بەڵکو شێوەگرتن و چڕبوونەوەی خودی ئاگاهی، ناکۆکی و ناخۆشییەکانی ئەو کۆمەڵگەیەیەکە تێیدا دەژی. حیزب، ئاوێنەی باڵانوێنی کۆمەڵگایە؛ ئەگەر ئاوێنەکە وێنەیەکیشێواو، خواروخێچ و ناشیرین پیشانبدات، کێشەکە تەنها لە پیسی و ناڕێکیی ئاوێنەکەدانییە، بەڵکو لەو ڕووخسارەدایە کە لە بەردەمیدا ڕاوەستاوە. کۆمەڵگای کوردی ئەمڕۆلەناو گێژاوێکی بوونناسانەی قووڵ و زەلکاوێکی مێژووییدا دەژی. وەک جەستەیەکی پڕ لەئازاری درێژخایەن، لەتاو ئازاری برینەکانی دەناڵێنێت، بەڵام توانای دەستنیشانکردنیوردی دەرد و دۆزینەوەی دەرمانی بنەڕەتی نییە. بۆیە لەبری چارەسەری ڕیشەیی، پەنا بۆکردارێکی دەروونیی سادە و خۆکوژانە دەبات: سڕکردنی ئازار. دەست بەسەر برینەکراوەکەیدا دەگرێت و بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن، بێ ئەوەی بوێریی ئەوەی هەبێتهەڵیبداتەوە، پاکی بکاتەوە و ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییەتاڵە ببێتەوە کە هۆکاریبرینەکەیە.

ئەم دۆخە، دۆخی سەرلێشێواوییەکی میتافیزیکییە؛ ونبوونێکە لە مانا وئاراستە و پڕۆژەدا.   

لەم زەلکاوی بێ ئاراستەیی و سەرلێشێواوییە،ئۆپۆزیسیۆنێک
 لەدایکدەبێت کە میراتگری هەمان ئەو نەخۆشی و برینانەیە. ئەویشنازانێت چی بکات، چونکە ئەویش بەرهەمی هەمان ئەو کۆمەڵگا بریندار و شەکەتەیە.کاتێک لەناوەوە هەست بە پووکانەوە و بۆشاییەکی وجودی دەکات، بە غەریزەیەکیلاوازانە پەنا بۆ دەرەوە دەبات. دروستکردنی پێوەندی لەگەڵ هێزی هەرێمی و وڵاتانیدەوروبەر، دانپێدانانێکی بێدەنگە بە نەبوونیی ناوەکیی خۆی. ئەو بەدوای هێزێکیخواستراودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی نمایشی هێز بکات، چونکە خاوەنی هیچ هێزێکی ڕەسەن نییەکە لە ئیرادەی جەماوەر و پرۆژەیەکی فیکریی پتەوەوە سەرچاوەی گرتبێت. ئەمە هەوڵێکیبێهوودەیە بۆ داپۆشینی بۆشاییەکی ناوەکی بە ڕووکەشێکی دەرەکیی ناسەقامگیر.   لێرەوە دەگەینە چەمکی سیمولاكرۆم ی ژانبۆدریار، کە باشترین کلیل
ە بۆ کردنەوەی دەرگای ئەم واقیعە تاڵە. ئۆپۆزیسیۆنی ئێمەبووەتە ئەو کۆپییە کە ئەسڵی نییە؛ وێنەیەکی بێ بنەچە، ڕووبارێکی بێ سەرچاوە،شارێکی بێ شەقامە، کۆپییەکە نوسخە ئەسڵییەکەی ون بووە. ئەو هەموو جوولە وشێوازانەی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاستەقینە لاساییدەکاتەوە: کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی،بەیاننامەی توند، هاواری ناو پەرلەمان، نمایشی شانۆگەریانەی هەڵبژاردن. بەڵامهەموو ئەمانە تەنها نیشانە و وێنەن کە ئاماژە بە هیچ واقیعێکی بنەڕەتی ناکەن. لەپشتی ئەم نمایشەوە، بۆشاییەکی گەورەی بێ ئیرادەیی و بێ پرۆژەیی هەیە. ئەمئۆپۆزیسیۆنە لە بنەڕەتدا مشەخۆرە. بوونی خۆی لەسەر برین و ئازارەکانی جەستەیکۆمەڵگا بونیادناوە، نەک بۆ ساڕێژکردنیان، بەڵکو بۆ مژینی دوا پاشماوەی هیوایخەڵکەکەیە.

ئەو بوونێکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو بوونێکی پاشکۆییە لەسەر جەستەی ئەویتردەژی. ئەمە وا دەکات ببێتە حەربایەکی سیاسی؛ بوونەوەرێکی بێ ڕەنگی تایبەت بە خۆیکە بەپێی ژینگەی دەوروبەری ڕەنگی خۆی دەگۆڕێت. کاتێک لە حکومەتدایە، ڕەنگی دەسەڵاتوەردەگرێت و دەبێتە بەشێک لە کێشە. کاتێکیش دێتە دەرەوە و دەچێتە بەرەیئۆپۆزیسیۆن، ناتوانێت ببێتە چارەسەر، چونکە جەوهەرێکی نەگۆڕی نییە تا پێیبناسرێتەوە.   ئەم دۆخە وا دەکات یادەوەریی گشتی هیچشوێنەوارێکی ئەرێنیی ئەوانی تێدا هەڵنەگیرێت.

خەڵک ناتوانێت ئاماژە بە یەک بڕیاریمێژوویی یان یەک دەستکەوتی ستراتیژیی ئەوان بکات کە لە سەردەمی دەسەڵاتدارییانداژیانی گۆڕیبێت، یان ئاماژە بە یەک هەڵوێستی ڕەسەن و کاریگەری ئەوان بکات کە لەسەردەمی ئۆپۆزیسیۆنبوونیاندا هیوا و ئیرادەی دروستکردبێت. بوون و نەبوونیان لەهاوکێشەکەدا یەکسانە، چونکە ئەوان بەدیل نین، بەڵکو تەنها ڕووخسارێکی دیکەی هەمانسیستەمن. بزووتنەوەی گۆڕان وەک نموونەیەکی زیندوو و وانەیەکی تاڵ، تەواوی ئەمتراژیدیایە کورت دەکاتەوە. ئەم بزووتنەوەیە لەسەر بنەمای پەرچەکردارێکی تووڕەلەدایک بوو، نەک لەسەر بنەمای کردەیەکی بونیادنەریی فیکری. ئەو، نەخێرێکی گەورەبوو بەرامبەر بە واقیع، بەڵام بەڵێیەکی ڕوون و خاوەن پرۆژەی بۆ داهاتوو پێنەبوو.

هەر هێزێکیش کە بوونی خۆی لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەویتر بونیادبنێت، گومانێكی قووڵلەناو خودی خۆیدا بەخێودەكات. لەگەڵ یەکەمین ڕێککەوتن یان لاوازبوونی ئەویتر،ئەویش مانا و هۆکاری بوونی خۆی لەدەستدەدات. لە پرۆسەیەکی ئاڵۆزدا، وردە وردە لەئۆبژەی ڕەخنەوە بوو بە سوبژەیەکی بەشدار لەناو هەمان ئەو سیستەمەی کە ڕەخنەیلێدەگرت. ئەمە تەنها شکستێکی سیاسی نەبوو، بەڵکو مەرگی هیوایەک بوو. کاتێکڕزگارکەر دەبێتە بەشێک لە کێشەکە، کۆمەڵگە تووشی نائومێدییەکی وجودی دەبێت و باوەڕبە ئەگەری گۆڕانکاری لەدەستدەدات. ئەمەش گەورەترین خزمەتە کە ئۆپۆزیسیۆنێکی لەمجۆرە پێشکەش بە دەسەڵاتی دەکات: کوشتنی ئیرادەی گۆڕان لە ناخی مرۆڤەکاندا.  لێرەوە دەگەینە پرسیارە جەوهەرییەکە: بۆچی ئەمحیزبانە، هەرگیز لە خۆیان ناپرسن: لەبەرچی جەماوەر ب
ە پێی پێویست باوەڕیانپێناکات؟ بۆچی ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە وجودییە نابنەوە: کەم و کورتی و شکستی ئەوانلە کوێدایە؟ وەڵامەکە لە خودی سروشتی ساختەی ئەواندا شاراوەیە. پرسیارکردن لە خۆ،کردارێکی فەلسەفییەو پێویستی بە بوێریی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستی هەیە. ئەمئۆپۆزیسیۆنە ناتوانێت ئەم پرسیارە بکات، چونکە وەڵامەکەی، مەرگی ساختەی ئەوانڕادەگەیەنێت. ئەگەر دان بەوەدا بنێن کە کێشەکە لە خودی ئەواندایە، ئەوا دەبێت دانبەو ڕاستییە تاڵەدا بنێن کە ئەوان بەشێکن لە سیستەمەکە، نەک دژبەری.پاساوهێنانەوەش بۆ هەڵەكانیان، كارەساتێكی گەورەیە.   ئەرکی ئۆپۆزیسیۆن، بە پێناسە ڕەسەنەکەی،بریتییە لە چاودێری ڕەخنەگرانە و بونیادنانی بەدیل. ئەو دەبێت بەو پەڕیراستگۆییەوە لەناو ئازار و هیواکانی خەڵکی پەراوێزخراودا بژی، نەک سەرقاڵیبونیادنانی ڤێلا و کۆکردنەوەی سەروەت و سامان بێت. کاتێک ئۆپۆزیسیۆنێک سەرقاڵیباڵەخانەی هەڵچوو بە ئاسماندا دەبێت، ئیتر ناتوانێت چاودێری سیستەمێک بکات کە خۆیبووەتە سوودمەند لێی. ناشتوانێ ببێتە چاودێرێكی راستگۆ و بە ویژدان، بەڵکوهاوبەشە. لەم خاڵەدا، متمانە دەمرێت، ئەخلاق دەمرێت، سیاسەت دەمرێت، کوردایەتیدەبێتە بازاڕی شێواو، چونکە خەڵک بە غەریزە هەستدەکات ئەو دوورییەی نێوان ئێمەیخەڵک و ئەوانی دەسەڵات، ئێستا خودی ئۆپۆزیسیۆن چۆتە بەرەی ئەوان و پشتیکردووەتەئێمە.  ئەم مۆرفۆلۆژیای پووکانەوەیە بەهۆی سێ هۆکاریکوشندەوە ڕوودەدات: یەکەم، قەیرانی سەرکردایەتی و نەبوونی کەسایەتی خاوەن سەرمایەیئەخلاقی. تراژیدیایەکی گەورەیە کاتێک دەبینین سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن، کە دەبووبژاردەی بژاردە بن، زۆرجار لە ڕووی فیکری و ئەخلاقییەوە لە هاوتاکانیان لەناودەسەڵاتدا لاوازتر و هەڵپەترن(نموونەی زیندووش لەبەردەستن).

دووەم، هەڵوێستینادیار و سیاسەتی دەستێک لەناو حکومەت و قاچێک لەناو ئۆپۆزیسیۆن کە دۆخێکیشیزۆفرینیای سیاسی دروستدەکات و ناسنامەیان دەسڕێتەوە. سێیەم، ناڕوونیی ستراتیژی ونەبوونی پرۆژەیەکی شارستانیی گشتگیر. دیمەنێکی سوریالییانەیە و هیچی بەسەرواقیعەوە نییە. پێش ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن ببێتە جەستەیەکی سیاسی، لە بنەڕەتدا ڕۆحێکیفیکرییە؛ واتە کۆمەڵێک بیروباوەڕ و پرەنسیپ و دیدگایەکی ڕوونە بۆ جیهان و کۆمەڵگا.پرۆژەیەکی شارستانییەو وەڵامی پرسیارە بنەڕەتییەکانی هەیە: چۆن کۆمەڵگایەکیدادپەروەر بونیاد دەنرێت؟ چۆن کەرامەتی تاک دەپارێزرێت؟ چۆن سیستەمێکی پەروەردەییدروستدەکەین کە مرۆڤی ئازاد و داهێنەر بەرهەمبهێنێت؟ ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە،پێویستی بە ژمارەیەکی زۆری خاوەنی فیکر هەیە کە لە بوارە جیاجیاکانی مەعریفەداڕۆڵی بەرچاویان هەبێت، چونکە قەیرانی سیاسی، لە بنچینەدا دەرهاویشتەی قەیرانێکیقووڵتری ئەخلاقی و ڕۆحییە.   هەر هێزێک خاوەنی ئەم پرۆژەفیکری و جەوهەرییە ئەخلاقییە نەبوو، چارەنووسی حەتمی پووکانەوە و مردنێکی سیاسییە.شکستیان لە هەڵبژاردن
ەکان و نەتوانینیان بۆ بەدەستهێنانی چەند کورسییەک، شکستێکیسادە نییە، بەڵکو گەیشتنە بە کۆتا قۆناخی نەخۆشییەکە. کاتێک حیزبێك ، رێكخراوەیەكیسیاسی، چیتر توانای وەرگرتنی خۆراکی سەرەکیی خۆی (متمانەی خەڵک) نامێنێت، ئیتر بەشێوەیەکی سروشتی دەمرێت. ئەو حیزبەی سەرقاڵی ڤێلا و باڵەخانە بێت، لە ڕاستیداسەرقاڵی دروستکردنی گۆڕی سیاسیی خۆیەتی. چونکە لە سیاسەتی مۆدێرندا، باڵاترینباڵەخانە، ئەو متمانەیەیە کە لە دڵی جەماوەردا دروست دەکرێت، نەک ئەوەی بە چیمەنتۆو ئاسن هەڵدەچنرێت

ئەوەی یەکەمیان بناخەی دەسەڵاتێکی ڕەسەنە، ئەوەی دووەمیانتەنها کێلی سەر گۆڕی تەرمێکی سیاسیی مۆمیاکراوە. کاتی ئەوە هاتووە بڵێین: هەر حیزبو ڕێکخراوێک ئەم بنەما فیکری و ئەخلاقیانەی تێدا نەبوو، دەبێت دەستی لێ بشۆردرێت.چونکە لەدایکبوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاستەقینە، دانوستانێکی سیاسی نییە، بەڵکوزەروورەتێکی شارستانی و بوونناسانەیە. ئەگەر لە هەڵبژاردنێکیشدا ژمارەیکورسییەکانی زۆر بوو، جێگای دڵخۆشی نییە، چونکە لە نزیكترین کاتدا دەپووکێتەوە ودەبێتەوە بە سفر. بزووتنەوەی گۆڕان نموونەیەکی زیندووە لەمبارەیەوە.قەیرانیئەخلاق لە بونیادنانی حیزبدا   هەڵبژاردن، لە قووڵترین گەوهەری خۆیدا، ئەوساتەوەختە تراژیدی و ڕووناککەرەوەیەیە تێیدا کۆمەڵگە لە ئاوێنەی شک
او و لێڵی خۆیدادەڕوانێت؛ ساتێکە بۆ 
پرسیارکردن لە "بوون"ی خۆی، نەک تەنیا بۆ گۆڕینیمیکانیکیی دەم و چاوەکان. ئەمە ئەو چرکەساتەیە تێیدا گیانی گشتی، یان وەک گوستاڤلۆبۆن ئاماژەی پێدەدات، ۆحی جەماوەر، لە دۆخی شاراوەیی و غەریزەییەوە دێتە دەر ودەیەوێت لە شێوەی دەسەڵاتێکدا خۆی بەرجەستە بکات. بەڵام کاتێک ئەم ڕۆحە، لەبنەڕەتدا ڕۆحێکی مێگەلییە، گیانێکی گەورەی بێ شێوەیە کە بە ئاوەز نا، بەڵکو بەغەریزە و ترس و هیوا کۆنەکان دەجوولێت، ئەوا کردەی هەڵبژاردن لە پرۆسەیەکی سیاسییئەقڵانییەوە دەگۆڕێت بۆ ڕێوڕەسمێکی گیانی، بۆ ساتەوەختی خرۆشانی کۆمەڵ وملکەچبوونی ئەفسووناوی بۆ ئەو بانگە، ئەو ئاوازەی بەهێزتر لەوانیتر دەنگدەداتەوە ودەتوانێت لەسەر ژێی هەستە ناسکەکانی بژەنێت.  لێرەوە، قەیرانێکی ئەخلاقیی قووڵ لەدایکدەبێت.لە روانگەی کۆمەڵناسییەوە پێویستە لە تیۆری خولانەوەی نوخبە تێبگەین، کە پاریتۆدایڕشتووە. پاریتۆ باسی ئەوە دەکات مێژوو گۆڕەپانی جێگۆڕکێی نێوان نوخبەباڵادەستەکان و نوخبە تازەپێگەیشتووەکانە. ئۆپۆزیسیۆن لەم مۆدێلەدا، نوێنەرایەتیچینی چەوساوە ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی نوخبەیەکی سیاسی-ئابووریی دیکە دەکات کەجێگەی نوخبەی حاکم بگرێتەوە. جەماوەر لەم نێوەندەدا تەنیا کارتێکی یارییە کەهەردوو لا هەوڵی بەکارهێنانی دەدەن.

هۆکاری سەرەکیی ئەم بێمتمانەییە ئەوەیە هەردوونوخبە (دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن) خاوەنی هەمان هابیتوس ن، بە دەستەواژەکەی پییەربۆردیۆ. واتە خاوەنی هەمان شێوازی بیرکردنەوە، هەمان ئارەزووی خۆشگوزەرانی، هەمانزمانی سیاسی و هەمان...، هەمان ...هتد. ئاخر کاتێک خەڵک دەبینێت نوێنەرەکەی لەپەرلەمان هەمان ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی وەزیرەکەی هەیە و منداڵەکانیان لە هەمانقوتابخانەی تایبەت دەخوێنن، چۆن دەتوانێت باوەڕ بەوە بکات ئەم دووانە دوو جەمسەریدژ بەیەکن؟ ئەم هاوشێوەییە لە شێوازی ژیاندا، سیاسەت لە مانا ڕاستەقینەکەیدادەماڵێت و دەیکاتە شانۆگەرییەکی بێ تام کە بینەران کۆتاییەکەی دەزانن. لێرەوەئەخلاقناسییەکەی کانت دێتە ناو بابەتەکە وەک ئەوەی مرۆڤ ئامراز نییە، بەڵکو هەمیشەئامانجە. وەک بابەتی ئەشکەوتەکەی ئەفلاتونیش ئیتر جەماوەر نایەوێت سێبەرەکانبگۆڕێت؛ بەڵکو تامەزرۆی بینینی تیشکی خۆرە. کەواتە تا ئەو کاتەی ئۆپۆزیسیۆن لەشەبەنگێکی بێ جەستەوە نەبێتەوە بە جەستەیەکی زیندوو کە لەناو ئازار و هیواکانیخەڵکدا هەناسە بدات، تا ئەو کاتەی ژوورە فێنککەرەوەکان بەجێنەهێڵێت و گەرمای شەقاملێی نەدات، هەرگیز ناتوانێت ئەو متمانەیە بەدەست بهێنێتەوە کە بناغەی هەرگۆڕانکارییەکی ڕاستەقینەیە.   حیزب، بەتایبەت ئەو حیزبەی کە لە ناخی ئەمکۆمەڵگە مێگەلییەوە هەڵقووڵاوە، زۆر زوو لەم ڕاستییە تاڵە تێدەگات: بۆ مانەوەیخۆی، پێویستی بە پەیام و بەرنامە نییە، هێندەی پێویستی بە
 ئاوازی مۆسیقارێكەتەنانەت شماڵژەنینی شوانێکە. حیزب بە هەموو رەنگەكانیانەوە  دەزانن مێگەل گوێ لە لۆژیکی وشەکان ناگرێت،بەڵکو سەمای لەگەڵ سیحری ئاوازدا دەکات.

عاتیفە – جا یادەوەرییەکی خوێناوی بێت،شانازییەکی نەتەوەیی، یان ترسێک لە ئەوی تر – دەبێتە ئەو ئاوازە ئەفسووناوییە.شوانە سیاسییەکە، وەک دەروێشێکی ساختە، بەڵێنی نان و ئاو و دادپەروەری نادات،چونکە دەزانێت ئەم بەڵێنانە پێویستیان بە کار و ماندووبوون و بەرنامەیەکی ڕوونە.لەبری ئەوە، ئەو بەڵێنی شتێکی گەورەتر و ناماددیتر دەدات: بەڵێنی بوون ی رۆحی،بەڵێنی ڕزگارکردنی تاک لە تەنهایی و نامۆبوونی خۆی و توانەوەی لەناو رۆحە گەورەکە یمێگەلدا. ئەمە بازرگانییەکی قێزەونی ئەخلاقییە؛ فرۆشتنی وەهمە لە بەرامبەر دەنگ وملکەچیدا.  کاتێک حیزبێک بە ئاشکرا پشت بەم ئاوازەدەبەستێت، لە ڕاستیدا دان بە هەژاریی فیکریی و پووکانەوەی ئەخلاقیی خۆیدا دەنێت.عاتیفە، وەک ماددەیەکی هۆشبەری بەهێز، سەرمەستییەکی کاتی دەبەخشێت، بەڵ
ام کاتێککاریگەرییەکەی نامێنێت، واقیعێکی تاڵ و ڕووتی بێکاری، گەندەڵی و نادادپەروەریجێدەهێڵێت. ئەو دەنگدەرەی وەک پەڕێکی وشک بە شنەبای ئەم سۆزە کەوتووەتە جوولە،وەفادارییەکەی بۆ حیزبەکە نییە، بەڵکو بۆ ئەو خەیاڵ و بتەیە کە حیزبەکە بۆیدروستکردووە. کاتێک واقیع ئەو خەیاڵە دەڕەوێنێتەوە، کاتێک سک برسی دەبێت و کەرامەتبریندار دەبێت، وەفادارییەکەش وەک پەپوولەیەک لەسەر چرایەکی کوژاوە هەڵدەفڕێت.پووکانەوەی حیزب لەم خاڵەدا تەنیا ئاشکرا دەبێت، چونکە حیزبەکە هەرگیز بوونێکیڕاستەقینە و ناوەڕۆکێکی فیکریی نەبووە؛ بەڵكو تەنیا سێبەرێک بووە کە بە ڕووناکییئاگری سۆزی خەڵک دروست ببوو. کاتێک ئاگرەکە دادەمرکێت، سێبەرەکەش نامێنێت و دەبێتەقەپێلکێکی بەتاڵ تەنیا بە چەند یادەوەری و هێمایەکی کۆن و ڕزیوەوە خۆی ڕاگرتووە؛ئیتر نابێتە مەکۆی بەرهەمهێنانی بیرۆکە، بەڵکو دەبێتە گۆڕستانی بیرۆکەکان ومۆزەخانەی شکستەکان.  لە پەراوێزی ئەم سەمایەدا، لە دەرەوەی بازنەئەفسووناوییەکەی مێگەل، بوونەوەرگەلێکی نامۆ دەژین: مرۆڤە ئاوەزمەندەکان. ئەوانەیلە سەمای مێگەل جیابوونەتەوە و بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە لە دوورەوە سەیر دەکەن.
ئەمانە بەشێكی كەم لە پسپۆڕ و ڕۆشنبیرانن، تا رادەیەك دەتوانین بڵێین بوونەتە مێشکی کۆمەڵگە، بەڵام مێشکێک کە لە جەستەی خۆی دابڕاوە. حیزبی کوردی، وەک شوانێکیترسنۆک و نەزان، لەم بوونەوەرە نامۆیانە دەترسێت. چونکە ئاوەز، ئاوازی سۆزدەشێوێنێت و ڕاستییە تاڵەکان ڕووتدەکاتەوە. شوان نایەوێت مێگەلەکەی فێریبیرکردنەوە بێت، چونکە دەزانێت یەکەم شت کە مێگەلێکی بیرکەرەوە دەیکات،پرسیارکردنە لە خودی شوانەکە و شەرعییەتی گۆچانەکەی. بۆیە دەرگای قەڵا داخراوەکەیحیزب تەنیا بۆ ئەوانە دەکرێتەوە کە بە جوانی سەمای ملکەچی دەکەن و وەفادارییان بۆکەسەکانە، نەک بۆ بیرۆکەکان. ئەم دابڕانە، ئەم نامۆبوونەی مێشکی کۆمەڵگە لەجەستەکەی، حیزبی کوردی تووشی وەستان و دواکەوتنێکی مێژوویی و نەخۆشییەکی درێژخایەنکردووە.    تراژیدیای ڕاستەقینە و بێهوودەیی لەوێدا چڕدەبێتەوە، ئۆپۆزیسیۆنیش کە دەبوو جێگرەوە و هیوا بێت، كەچی هەمان ئاواز دەژەنێت وبە هەمان زمان ی مێگەل قسە دەکات. ئەویش هەوڵدەدات ببێتە شوانێکی باشتر، بەڵام بۆهەمان مێگەل.

ئەو ڕەخنە لە بێتوانایی شوانی پێشوو دەگرێت، بەڵام خۆی هیچ نەخشەیەکیئاقڵانەو ژیرانەی پێ نییە بۆ بردنە پێشەوەی مێڕییەکە. ئەو تەنیا دەیەوێت هاواریبەرزتر بێت و ئاوازی غەمگینتر بژەنێت. ئۆپۆزیسیۆن لەبری پێشکەشکردنی گرێبەستێکیکۆمەڵایەتی نوێ، کە لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی ئەقڵانی و زانستی داڕێژرابێت، دێت وهەمان یاریی سۆز دووبارە دەکاتەوە. ئەو خۆی وەک ئەندازیارێک نابینێت کە نەخشەیبینایەکی نوێ بۆ کۆمەڵگە دەکێشێت، بەڵکو وەک کرێکارێکی تووڕە وایە تەنیا چەکوشەکەیبۆ ڕووخاندنی دیواری کۆن بەکار دێنێت، بێ ئەوەی بزانێت دوای ڕووخان چی بونیاددەنێت. ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو، وەک ئەوەی لە چارەنووسی گۆڕان، کۆمەڵ ویەکگرتوودا بینرا، شایەتی ئەم ڕاستییەن؛ ئەوان نەیانتوانی لە ڕۆحی مێگەل و سیاسەتیسۆز داببڕێن، بۆیە یان توانەوە، یان بوون بە بەشێک لە سیستەمە کۆنەکە.ئەمەقومارکردنێکی کوێرانەیە بە چارەنووسی گەلێکەوە. قومارێکە تێیدا ئۆپۆزیسیۆنپێشوەختە دۆڕاوە، چونکە ئەگەر دەسەڵاتیش بگرێتە دەست، بەهۆی بێتوانایی و نەبوونیبەرنامە و ئەقڵی دامەزراوەیی، هەمان ئەو هەڵانە دووبارە دەکاتەوە کە ڕەخ
نەی لێدەگرتن. بەمشێوەیە، ئۆپۆزیسیۆن تەنیا دەسەڵات ناگۆڕێت، بەڵکو بێهیوایی قووڵتردەکاتەوە و بازنەیەکی بەتاڵی شکست و بێهوودەیی بەرهەمدەهێنێتەوە.

بەپەلە