پزیشکێک یەکێک لە کاراترین ڕێگاکان بۆ درێژکردنەوەی تەمەن ئاشکرا دەکات

تەندروستی

14/11/2025‌ 1140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

توێژینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پاراستنی تەندروستی دڵ تەنها پشت بە شێوەی جەستە یان قەبارەی ماسولکەکان نابەستێت، بەڵکو پشت بە لەشجوانیی دڵ و خوێنبەرەکان (Cardiovascular fitnes) دەبەستێت کە بەپێی کۆمەڵەی دڵیی ئەمریکی، پێوەرێکی سەرەکییە.

دکتۆر ویلیام کۆرنوێڵ بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییەکانی دڵی وەرزشیی لە زانکۆی کۆلۆرادۆ، باسی لەوەکردووە کە زۆر ڕاهێنانکردن یان گەورەکردنی ماسولکەکان ڕەنگە فشارێکی زیادە بخاتە سەر دڵ و ببێتە هۆی کێشەی تەندرووستی ناوەوەی جەستە، سەرەڕای دەرکەوتنێکی بەهێز.

 توێژینەوەیەکی کلینیکی کلیڤلاند دەریخستووە کە دابەزینی لەشڕێکی و لیاقەی جەستەیی مەترسی مردن زیاتر دەکات لە فاکتەرەکانی وەک جگەرەکێشان، شەکرە، نەخۆشییەکانی خوێنبەرەکان و گورچیلە.

 هەروە باسی لەوەکردووە کە ڕاهێنانی بەردەوام پەیوەستە بە تەندروستی مێشکەوە، چونکە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و خەڵەفان بە ڕێژەی 20% کەم دەکاتەوە بەپێی کۆمەڵەی ئەلزەهایمەر، لە بەرامبەردا، دانیشتنی زۆر و سەیری تەلەفزیۆن بۆ زیاتر لە چوار کاتژمێر لە ڕۆژێکدا مەترسی جەڵتەی مێشک و تێکچوونی مەعریفی زیاد دەکات.

ڕێکخراوە تەندروستییەکان ڕێنمایی دەکەن بە ئەنجامدانی 150 خولەک لە هەفتەیەکدا لە چالاکیی مامناوەند یان 75خولەک لە چالاکیی چڕدا وەک بەپەلە ڕۆیشتن یان مەلەکردن، بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و مێشک و خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی