شارپرێس:
ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكاوه په‌یامێكى گرنگ ده‌گه‌یه‌نێته حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و داواى لێده‌كات، "به‌په‌له هه‌رچى داعشه‌و ئێستا له‌حكومه‌تى سوریادایه، به‌په‌له ڕاده‌ستى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)ى بكات".
تولسی گابارد به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "پێویسته دیمه‌شق سه‌ركرده داڵده‌دراوه‌كانی داعش ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده بكات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واده‌یه‌كیان بۆ دیایكراوه".
ده‌شڵێت، "زانیاریی ته‌واومان هه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی داعش به‌ئاگاداری حكومه‌تی سوریا له‌پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته نیشته‌جێبون‌و واده‌یه‌كی دیاریكراویشمان داوه‌ته دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌رو ئه‌و سه‌ركرده تیرۆریستانه‌ی داعش، ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بكات".
به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى هه‌واڵگری ئه‌مریكا، "پێویسته ساڵی 2026 گۆڕانكاریی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و سه‌ربازیی له‌سوریا ڕوبدات‌و واشنتۆنیش به‌رده‌وامده‌بێت له‌پشتیوانیی‌و هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌سوریا (هه‌سه‌ده)و له‌هه‌مانكاتیشدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بێت بۆ ڕێگریكردن له‌خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش".
په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكرده‌وه كه چه‌كدارو سه‌ركرده دیاره‌كانى داعش‌و سه‌ربازه‌كانى سوپاكه‌ى شه‌رع پێكه‌وه له‌سه‌نگه‌رێكدان له‌سنورى پارێزگاى ڕه‌ققه‌و پێكه‌وه هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده).
