لەكەلار منداڵێك بەهۆی لافاوەوە خنكا

کوردستان

10/12/2025‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان کەوتە ناو چەمی گازینۆ لەشاری کەلارو خنکا.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمیش پشتڕاستیكردەوەو دەڵێت، "لەئەنجامی بارانبارین، لافاو لەقەزای کەلار دروست بوەو بەوهۆیەوە منداڵێک کەوتە ناو ئاو و گیانی لەدەستدا."
 
منداڵەکە ناوی ڕاسان عەلی حەیدەر ساڵح بارامەو تەمەنی 11 ساڵە، تائێستا تەرمەکەی دەرنەهێندراوەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی گەڕانن.

بەپەلە