هاکان فیدان لەبارەی ڕۆژئاواو ئیسرائیلەوە هۆشداری دەدات

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2461 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دۆخی سوریا لە میانی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسی سوریا دوای ساڵێک، بووژانەوە و بنیاتنانەوە ڕایگەیاند، بە بانگەشەی فێدڕالیزم ناتوانن وڵاتەکە دابەش بکەن، بە بانگەشەی یەکگرتووییش ناتوانی خەڵک سەرکووت بکەی.

هاکان فیدان دەڵێت، دەکرێت کۆمەڵگایەک دروست بکرێت کە هەموو یەکسان و هەست بە ئازادی بکەن.

ڕاشیگەیاند، سوریایەکی یەکگرتوو و یەکپارچە گرنگە لەگەڵ (تێکەڵبوونی باشووری ڕۆژئاوای سوریا) بە هەموو لایەک دەڵێین کە پێویستە ئەو ڕەوتە بە شێوەیەکی ئارام بچێتە پێشەوە دوور لە پێکدادان.

-لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان فیدان دەڵێت، پێویستە یەپەگە ئەوە ببینێت، لە هیچ وڵاتێکدا دوو گرووپی چەکدار نییە.

دەشڵێت، گەورەترین کێشەی ناوچەکە ئیسرائیلە کە سوریا بە شوێنی ڕمبازێنی خۆی دەبینێت.