ڕێگایەکی نوێ و کاریگەر بۆ چارەسەری قژ ڕوتانەوە دەدۆزرێتەوە

تەندروستی

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چارەسەری تاقیکراوەی کلاسکوترۆن کە بە شێوەی کرێمی شوێنەکیی بەکاردێت، ئومێدێکی گەورە دەبەخشێت بۆ ڕێگری و کەمکردنەوەی ڕوتانەوەی قژی پیاوان (نەخۆشیی بۆماوەیی)، چونکە یەکەم چارەسەرە کە ڕاستەوخۆ کار لەسەر سەلکەکانی قژ دەکات بەبێ ئەوەی کاریگەریی گشتیی هۆرمۆنی لەسەر جەستە هەبێت.

 
کۆمپانیای Cosmo Pharmaceuticals دوو تاقیکردنەوەی فراوانی (Scalp 1 و Scalp 2) ئەنجامداوە کە 1465 پیاو تێیدا بەشداربوون و ئەنجامەکان جێگای ئومێد بوون، تاقیکردنەوەی Scalp 1 گەشەکردنی قژی بە ڕێژەی 539٪ باشتر نیشاندا بە بەراورد لەگەڵ دەرمانی وەهمی و تاقیکردنەوەی Scalp 2 بە ڕێژەی 168٪.

 ئەم کاریگەرییە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە کلاسکوترۆن توانای هەیە کاریگەریی هۆرمۆنی DHT (هۆکاری سەرەکیی بچووکبوونەوەی سەلکەکانی قژ) ڕاستەوخۆ لەناو سەلکەکەدا کەمبکاتەوە، نەک بە گشتیی لە جەستەدا.

هەروەک، کاریگەرییە لاوەکییەکانی تەنیا بریتی بوون لە خورانی سووکی پێست کە هاوشێوەی دەرمانی وەهمی بوو، و پسپۆڕان بە "هەنگاوێکی گرنگ" ناوی دەبەن لە چارەسەری ڕووتانەوەی قژدا.

کۆمپانیاکە پلانی هەیە تا بەهاری 2026 دوای تەواوکردنی چاودێریی سەلامەتی، داوای مۆڵەت پێشکەش بکات لە ئەمریکا و ئەوروپا.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی