شارپرێس:
سهرۆك كۆماری پێشوی عێراق، پۆستی سهرۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نهتهوهیهكگرتوهكانی وهرگرت كهیهكهمجاره لهمێژودا كوردێك ئهم پۆسته وهربگرێت.
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق، پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ کاروباری پەناخوازان وەرگرت.
پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان یەکێکە لەپۆستە هەرە باڵاو کاریگەرەکان لەدوای سكرتێری گشتی لەڕێکخراوەکانی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان.
لیژنەی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بەسەرۆکایەتی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاندیدەكان كردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری گشتیی بۆ کاروباری پەنابەران.
بەپێی نوسراو فەرمییەكانیش هەر لەلایەن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانیشەوە د.بەرهەم ساڵح هەڵبژێردراوە، كەبەنامەی فەرمیش ڕایسپاردوە كەلەسەرەتای ساڵی تازەوە دەستبەكاربێت.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەگان، ژمارەی کاندیدەکانی بۆ ئەو پۆستە زیاتر لە (10) کەس تێناپەڕێت، کە زۆرینەیان كەسایەتی ئەوروپی بون.