باخچەلی: هەر قسەیەک پەروین بوڵدان بیکات من واژۆی لەسەر دەکەم و قبوڵمە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندی ئیمڕاڵی کە لەمێدحات سەنجار ، پەروین بوڵدان و پارێزەر فایق ئۆزگور ئەڕۆڵ پێکهاتبوو سەردانی باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپەیان کرد .

 

کۆبونەوەکە لەپەڕلەمان ئەنجامدراو لەپشت دەرگا داخراوەکانی نوسینگەی پەڕلەمانی دەوڵەت باخچەلی بەردەوام بوو، دوا بەدوای کۆبونەوەکە هەریەک لەدەولەت باخچەلی و پەروین بوڵدان لێدوانییان دا .

 

پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، پڕۆسەکە چو وەتە قۆناغی دوەمەوە ، لەقۆناغی دوەمیشدا پێویستیمان بەبنەمایەکی یاسایی هەیەو بێگومان پێویستە یاسای ئاشتی بێت.

دەوڵەت باخچەلیش ڕایگەیاند،  من پشگیری لەهەموو قسەکانی خاتوو پەروین دەکەم هەموو بابەتەکانی بەڕون و ئاشکرایی دەربڕی و ئیمزای خۆم لەژێر هەر ڕستەیەکی دەدەم .