دارایی عێراق داوایەك لەهەرێم دەكات

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوی فەرمی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای کارگێری دارایی دەکردو تایبەت بەهەرێمیش داوا دەكات خەرجی خەمڵێنراو بۆ بودجە ئامادەبكرێت.


لەنوسراوەكەی دارایی عێراقدا هاتوە، یەکەی خەرجی لەهەرێم و پارێزگاکان لەمانگی حوزەیراندا خەمڵاندنی خۆیان ئامادە بکەن لەبارەی بودجەی ساڵانە، بەبڕی پارەی گرێبەستەکان و پابەندییە داراییەکانەوە. دەبێت تاوەکو 30ی حوزەیران بینێرن بۆ وەزارەتی پلاندانان، ئەگەرنا خۆیان بەرپرسیارێتیی دواکەوتنی هەڵدەگرن.
 
ڕێنوێنییەکانی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای کارگێڕیی دارایی فیدراڵ لەژمارە 4851ی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی لەیەکی کانونی یەکەمی ئەم ساڵ بڵاوکرایەوە.
 
لەو ڕێنوێنییانەدا بودجەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان و داهات و خەرجییە بەگەڕخستن و وەبەرهێنانەکانی وەک بەشێک لەبودجەی گشتی هەژمار کراوە و دەبێت لەمانگی ئاداری هەموو ساڵێک وەزارەتی پلاندانان و دارایی فیدراڵ ڕاپۆرتێک لەبارەی کاری لەپێشینەی سیاسەتی دارایی و ستراتیژی و کارنامەی حکومەت بۆ بودجەی گشتی ئامادە بکەن.
 
بەگوێرەی یاسای کارگێڕیی دارایی، پێویستە بودجەی خەمڵێندراوی هەرێمی کوردستان ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان بکرێت بۆ ئەوەی لەبودجەی گشتیی عێراق جێگەی بکرێتەوە.