له‌باره‌ى موچه‌كانیانه‌وه‌ په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى كوردستان ده‌كرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سالارى بازیان په‌رله‌مانتارى یه‌كێتیى، په‌یامێك ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات‌و داوایان لێده‌كات، "با پێكەوە موچەی مانگێكمان ببەخشین بەزیانلێكەوتوانی لافاوەكەی چەمچەماڵ"، ده‌شڵێت، "با واز لەهەموو جیاوازییەكانمان بهێنین، با ببینە 100 خەمخۆری قوربانیانی پایتەختی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان".


له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى كردوه‌، سالاری بازیان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان نوسیویه‌تى، "بۆ هاوڕێ‌و هاوكارە پەرلەمانتارەكانم لەپەرلەمانی كوردستان، با پێكەوە موچەی مانگێكمان ببەخشین بەزیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ".

ده‌شڵێت، "با واز لەهەموو جیاوازییەكانمان بهێنین، با ببینە 100 خەمخۆری قوربانیانی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "ئەمڕۆ با پێكەوە ببەخشین، تا سبەینێ خەندەیەك بین بۆ منداڵان‌و لێقەوماوان‌و هەژاران، باپێكەوە ببینە ئارامبەخشی دایكێكی شەهیدو ئەنفالكراو".

ئه‌وه‌شى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌، "ئەوان دوێنێ متمانەیان پێداین تا نوێنەرو خەمخۆرو بەرگریكارییان بین، هەر لەمڕۆوە با پێكەوە ببەخشین لەپێناو خوداو نیشتمان‌و نەتەوەكەمان".

بەپەلە