شارپرێس:
كهشناسیى هه‌رێم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ڕه‌وشى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆى هه‌رێمه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمڕۆ باران بەئاستی جیاواز بەردەوامدهبێتو لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت"، كهشناسێكیش ده‌ڵێت، "بایهكى به‌هێز لهسلێمانىو چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه دهكاتو ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه زیانى لێبكه‌وێته‌وه".
بەڕێوەبەرایەتیی بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لەگەڵ بارینی نمەبارانو بارانی مامناوەند لەزۆربەی ناوچەکان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "لەناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، پێشبینییشدەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆلە لەکاتەکانی شەودا کۆتایی بێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه پشتیوان پێنجوێنى شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى به‌شارپرێسى وت، "به‌گوێره‌ى پێشبینیەکان، لەچەند ڕۆژی داهاتودا بایەکی بەهێز ڕودەکاتە شاری سلێمانی‌و بەشێکی ناوچەکانی دیکەی هەرێم".
ده‌شڵێت، "ئه‌و بایه‌ى ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات (با)ی باکورەو ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌شى هه‌یه زیانى لێبكه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویستە له‌ئێستاوه هۆشدارییو ڕێنمایی پێویست به‌هاوڵاتیان بدرێت".
