شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكى گرنگ بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مژده‌مان هه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان"، ڕاشیدهگهیهنێت، "سەبارەت بهلێكتێگهیشتن لەگەڵ دیمەشق، پێشكه‌وتن ڕویداوه‌و هەوڵدەدەین ئەو مژدەیە بەگەلەکەمان بدەین کە یەکگرتن پێش سەری ساڵ ڕودەدات".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بەشداریی لەئاهەنگی 10 ساڵەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کرد‌و چه‌ند په‌یامێكى گرنگى بڵاوكرده‌وه.
عەبدی وتى، "پیرۆزبایی یەکەمین ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەگەلی سوریا دەکەم، دەسەڵات لەئەنجامی خەباتێکی درێژخایەن کەوت، دواى نه‌مانى ئه‌سه‌د، ئێمه وه‌ك هه‌سه‌ده ڕێککەوتنی 10ی ئادار به‌بنەمای سوریای نوێ ده‌زانین‌و جه‌ختى له‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه".
ژه‌نراڵ عه‌بدى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئێمە وەکو هێزەکانی (هەسەدە) به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پابەندین بەڕێککەوتنی 10ی ئادار لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بەدیالۆگیشمان لەگەڵ دیمەشق، پێشکەوتن لەلایەنی سەربازیی‌و ئەمنیدا هه‌یه‌و هەوڵدەدەین ئەو مژدەیە بەگەلەکەمان بدەین کە یەکگرتن پێش سەری ساڵ ڕودەدات".
فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "وڵاتانی دراوسێ ئێستا وەک جاران نەماون، واتە دژایەتی ئێمە ناکەنو گۆڕانکاریی لەڕێبازەکانیاندا ڕویداوە، زۆر بابەتی دیكه‌ش هەن کە کاریان لەسەردەکرێت".
سه‌باره‌ت بهحەسەکەو دێرەزۆرو ڕەققە، مه‌زڵوم عه‌بدى وتى، "لەگەڵ حکومەتى دیمەشق له‌گفتوگۆداین، جهختیشمانكردوهتهوه، پێویستە ئەوشارانە بەگوێره‌ى لامەرکەزی بەڕێوەببرێنو پێویستە هەموو پێکهاتەکانیش لەسوریای نوێ‌دا ده‌بێت مافی خۆیان هەبێت، مافی پێکهاتەکانی سوریا، بەشێکە لەڕێککەوتنی 10ی ئادار".
ئه‌وه‌شى وت، "پێویستە خەبات لەدژی قسەی ڕق‌و تائیفەگەری هەبێت، هێزەکانی سوریای دیموکرات لەماوەی 10 ساڵی ڕابردودا خەباتێکی گەورەیان ئەنجامداوەو ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەسوریای نوێ‌دا، چونکە چەتری سیاسی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێکدەهێنێت".
