حکومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبونی بۆ ئەم کەسانە دەرکرد

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبونی سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی، بەو مەرجەی تاکو کۆتایی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن، یان گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئەنجامبدەن.


وەزارەتی ناوخۆ لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی کردوە، ئاماژەی بەوەکردوە،" بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاوڵاتییانەی بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لەکاتی خۆی و لەماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن، یان گواستنەوەی خاوەندارێتیان بۆ ئەنجامبدەن، رەزامەندی هەیە لەسزای دواکەوتن ببەخشرێن ".

ئەوەشیخستەڕوو، لێخۆشبون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل تا کۆتایی مانگ درێژدەکرێتەوە، واتە ئەم لێخۆشبونە تاکو ڕێکەوتی 31ى 12ى 2025 بەردەوام دەبێت.

محەمەد سەردار

بەپەلە