ئایا ژنان لەدوای تەمەنی 35 ساڵییدا توانای منداڵبونیان کەمدەبێتەوە؟

تەندروستی

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 65 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەم بیرۆکە باوەی کە تەمەنی 35 ساڵی خاڵێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ کەمبونەوەی خێرای توانای منداڵبون لای ژنان، بە تەواوی دروست نییە. شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەمەن کاریگەری سەرەکیی هەیە، بەڵام توانای منداڵبون لەناکاو لەم تەمەنەدا کۆتایی نایەت، بەڵکو پشت بە کۆمەڵێک هۆکاری ئاڵۆز دەبەستێت.


لە ڕوی مێژوییەوە، پزیشکان تەمەنی 35 ساڵیان بەو خاڵە داناوە کە تێیدا مەترسیی لەدەستدانی منداڵ یان لەدایکبونی کۆرپەلە بە کێشەی کرۆمۆسۆمی خێراتر زیاد دەکات،  بەڵام ئەم ژمارەیە تەنها ئاماژەیەکی مێژویی و کردارییە، نەک سنورێکی بایۆلۆجیی ڕەها.

لەگەڵ بەساڵاچوندا، ژمارەی هێلکەکان کەمدەکاتەوە و کوالیتییان دادەبەزێت، بەتایبەتی دوای ناوەڕاستی سییەکان. هەروەها، ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی وەک گرێی لیفیی منداڵدان و شەکرە زیاد دەکات کە ڕێگرن لە دوگیانی. 

هەرچەندە تەمەنی 35 ساڵی هێشتا کاریگەری لەسەر چاودێریی توانای منداڵبون هەیە، بەڵام پزیشکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە لەو بابەتەدا هەڵسەنگاندنی تاکەکەسی بکرێت. 

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی