شارپرێس:
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لەسوریا لە دەستپێکی مانگی تەممووزەوە ٨٠ ئۆپەراسیۆنیان دژ بە تیرۆر ئەنجام داوە.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئامارێکی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا هاتووە، ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە سوریا دژ بە تیرۆر لەوانەش داعش، ٨٠ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە.
دەشڵێت، لەو ئۆپەراسێۆنانەدا ١١٩ تیرۆریست دەستگیرکران و ١٤ی دیکەش کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە، لە مانگی ڕابردوو زیاتر لە ١٥ کۆگای چەک و تەقەمەنی تیرۆریستان دەستنیشانکراون و لەناو براون.
ئ.ح