شارپرێس:
گرژییەکانی نێوان روسیاو
تورکیا جارێکی سەرهەڵدەدەنەوە و مۆسکۆ لەڕێی ناردنی درۆن بۆ ئاسمانی ئەنقەرە،
پەیامێکی توند بە ئەردۆغان دەگەیەنێت و دەڵێت، یاری بە ئاگر مەکە.
یوسف شەریف
ئۆغلۆ، رۆژنامەنوس و شارەزای
کاروباری تورکیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەماوەی
چەند رۆژی رابردودا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی روسی لەرێی دەریای رەشەوە چوە ئاسمانی
تورکیا و تەنانەت دوو جار بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی موشەک لە ئەنقەرەی پایتەختی
تورکیا سوڕاوەتەوە، تورکیا درەنگ بە ڕوداوەکەی زانیوە و دواتر بە فڕۆکەی F16 درۆنەکەیان خستەخوارەوە.
" تورکیا
نەیتوانیوە لەرێی سیستمی دژە موشەکی S400ی روسی ئەو درۆنە بخاتە خوارەوە کە بەهاکەی هەزار دۆلارە،
بۆیە بەناچاری فڕۆکەی F16ی بۆ خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە بەکارهێناوە، کە تێچویەکی زۆری دەوێت"
ئەو رۆژنامەنوسە تورکییە وادەڵێت.
یوسف شەریف ئۆغلۆ باس
لەوەشدەکات، هەر لە ماوەکانی رابردودا روسیا لەرێی بەئامانجگرتنی دوو کەشتی بازرگانی
تورکیا لە بەندەری ئۆدیسا لە ئۆکرانیا، پەیامێکی توندی گەیاندە تورکیا، بەتایبەت
ئەو هێرشانە لەکاتێکدابون کە ئەردۆغان و پوتن لە کازاخستان لەکۆبونەوەدا بون.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو
رۆژنامەنوسە تورکییە، لەو کۆبونەوەیەدا ئەردۆغان بە پوتنی ڕاگەیاندوە،" بەهۆی
نیگەرانییەکانی هاوپەیمانی ناتۆ ناتوانین سیستمی S400ی روسی بەکاربهێنین، بۆیە ئەو سیستمە ببەنەوە بۆ خۆتان و
پارەکەمان بدەنەوە ".
بەوتەی یوسف شەریف ئۆغلۆ،
ئەو قسەیەی ئەردۆغان پوتنی زۆر توڕەو و نیگەران کرد، چونکە پوتن پێیوابوە کە
گەردنی تورکیای گرتوە، دوەم بەهێزترین سوپای لەناو هاوپەیمانێتی ناتۆ هەیە، چونکە
تورکیا دەیەوێت لەبەرامبەر دەستبەردابونی سیستمی S400، فڕۆکەی F35 بەدەستبهێنێت.
بەبڕوای یوسف شەریف ئۆغلۆ،
ئەو هەڵوێستەی ئەردۆغان ئەوە دەگەیەنێت کە تورکیا دەیەوێت خۆی لەروسیا دوربخاتەوەو
بەشێوەیەکی بەهێزتر لەجاران بچێتە ناو هاوپەیمانی ناتۆ، ئەوەش کاریگەری لەسەر
هەڵوێستی ئەنقەرە لەبارەی ئۆکرانیا و سوریاش دەبێت.
محەمەد سەردار