شارپرێس:
تیمێکی توێژه‌ران له زانکۆکانی پێنسیلڤانیا
و میشیگان، ڕۆبۆتێکیان داهێناوه که قه‌باره‌که‌ی له یه‌ک میلیمه‌تر بچووکتره،
به‌ڵام خاوه‌نی "مێشکێکی ئه‌لکترۆنی، بزوێنه‌ر و هه‌سته‌وه‌ری سه‌ربه‌خۆیه".
مارک میسکین، یه‌کێک له به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌که،
ئه‌م داهێنانه به یه‌که‌م ڕۆبۆتی بچووک داده‌نێت که توانای هه‌ستکردن، بیرکردنه‌وه
و کاردانه‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌م ڕۆبۆته، که وه‌ک چیپێکی ئه‌لکترۆنی
ده‌چێت و له مادده‌کانی وه‌ک سلیکۆن و پلاتین دروستکراوه، پشت به خانه‌ی خۆری
بچووک ده‌به‌ستێت بۆ دابینکردنی وزه‌ی پێویست بۆ کۆمپیوته‌ره بچووکه‌که و سیسته‌می
جووڵه‌که‌ی.
جووڵه‌که‌ی
له‌ناو ئاودا به "مه‌له‌کردن" ئه‌نجام ده‌دات، به به‌کارهێنانی ئه‌لکترۆد
که ته‌زوویه‌ک له گه‌ردیله‌کانی ئاوی ده‌وروبه‌ری دروست ده‌کات و پاڵی پێوه ده‌نێت.
سه‌ره‌ڕای سنووردارییه‌کانی، پرۆسێسه‌ره‌که‌ی
ده‌توانێت گۆڕانکارییه ژینگه‌ییه ساده‌کان، وه‌ک جیاوازی پله‌ی گه‌رمی، بخوێنێته‌وه
و به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
زانایان پێیان وایه ئه‌م جۆره ڕۆبۆتانه ڕێگه
بۆ به‌کارهێنانه‌وه‌ی ورد له بواری پزیشکی (وه‌ک کارکردن له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ) و
ژینگه‌دا خۆش ده‌که‌ن.
توێژه‌ران
پێشبینی ده‌که‌ن له ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوودا ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه بگاته قۆناغی
جێبه‌جێکردنی کرده‌یی. ئه‌م داهێنانه، که قه‌باره‌که‌ی له ده‌نکه خوێیه‌ک تێپه‌ڕ
ناکات، هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یه به‌ره‌و جیهانی ته‌کنه‌لۆژیای نانۆ.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی