شارپرێس:
بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق ناڕەزایەتیو نیگەرانیی وڵاتەکەی بەرامبەر لێدوانەکانی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاندە باڵیۆزی ئەو وڵاتەو هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لەکاروباری ناوخۆیی عێراقی ڕەتکردەوە.
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد حوسێن بەحرولعلوم بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، لەبارەگای وەزارەت لهگهڵ ئەنیڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لەعێراق كۆبوهتهوه.
ئهوهش هاتوه، "لهو كۆبونهوهیهدا نیگهرانى عێراق بهفهرمى ئاراستهى باڵیۆزى توركیا لهبهغدا كرا لەسەر پاشخانی لێدوانهكانى هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا كه ڕۆژى 9ى ئهم مانگه لهڕێگهى میدیاى وڵاتهكهیهوه دهستوهردانى ڕاستهوخۆى لهكاروبارى ناوخۆیى عێراق كرد".
محەمەد حوسێن بەحرولعلوم ناڕەزایەتیو نیگەرانیی حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەو لێدوانانە دەربڕیوهو وتویهتى، "ئەمجۆرە لێدوانانە زیان بەپەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان عێراقو تورکیا دەگەیەننو بەدەستوەردان لەکاروباری ناوخۆییو بەزاندنی نەریتە دیپلۆماسییەکان هەژماردەکرێن".
سەبارەت بەکاروباری ناوخۆیش، بریکاری وەزارەت دوپاتیکردوهتهوه، دۆسیەی شنگالو سەرجەم ناوچەکانی دیكهى عێراق پرسێکی تەواو نیشتمانینو بهگوێرهى ئەولەویەتو میکانیزمە نیشتمانییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هەروەها ڕەتیکردەوە، هیچ لایەنێکی دەرەکی دەستوەردان بکات بۆ سەپاندنی چارەسەر یان بەکارهێنانی ئەم دۆسیەیە بۆ فشارو کاریگەری سیاسییو سەربازیی.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی تورکیا ڕونکردنەوەیداوه کە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بەهۆی "وەرگێڕانی نادروست" بەهەڵە تێگەیشتنی بۆ دروستبوە.
