شارپرێس:
دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک هەواڵی کوژرانی لەڕیزەکانی سوپای ڕوسیادا بڵاوکرایەوەو پرسەی بۆ دانرا، مەتین عەبدولوەهاب گەنجه‌كه‌ى دەڤەری برادۆست، پەیوەندیی بەباوکییەوە دەکات‌و وتویه‌تى، "زیندوم‌و زۆریش سه‌لامه‌تم".
شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه له‌كه‌سوكارى مه‌تین، ئه‌و گه‌نجه‌ى هه‌واڵى كوژرانى له‌ڕیزه‌كانى سوپاى ڕوسیا بڵاوكرایه‌وه‌و خێزانه‌كه‌شى هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پرسه‌یان بۆ دانا، كه مه‌تین ئه‌وكاته‌ى پرسه‌ى بۆ دانراوه هێڵى ئینتەرنێتى نەماوە، بۆیه نه‌یتوانیوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به‌بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه بكات".
كه‌سێكى نزیك له‌خێزانه‌كه‌ى مه‌تین به‌شارپرێسى وت، "مه‌تین قسه‌ى له‌گه‌ڵ باوكى كردوه‌و پێى وتوه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌كانى خۆمم بینیوه، نیگه‌ران بوم، به‌ڵام لەشەڕدابوین، نەمتوانیى هیچ پەیوەندییەک بكه‌م".
مەتین عەبدولوەهاب کە ماوەیەکە لەڕیزەکانی سوپای ڕوسیادا لەشەڕی دژی ئۆکرانیا بەشدارە، دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، هەواڵی کوژرانی بەخێزانەکەی گەیشتبوو، بەهۆی پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە لەوکاتەدا، خێزانەکەی لەسنوری برادۆست مەراسیمی پرسەیان بۆ ڕێکخستبوو.
لەئێستادا کەسوکارەکەی دڵخۆشن‌و به‌شارپرێس-یان وت، "دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر پرسەکەیدا، درەنگانی شەوى ڕابردوو مەتین لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، باوکی‌و خێزانەکەی دڵنیاکرده‌وه کە ئەو زیندوەو هیچ زیانێکی پێنەگەیشتوە".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى بۆ شارپرێس قسه‌یكرد وتى، "مەتین خۆی قسەی لەگەڵ باوکى كردوەو جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، لەشەڕدابون، لەگەڵ سەربازێکی دیکە ون بوە، هه‌ربۆیە وڵاتەکەش بەکوژراو لەقەڵەمیداوە، دواتر کونسوڵخانەی عێراق لەکوژرانی ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام بەباوکی وتوە، من سەلامەتم‌و نەکوژراوم".
لاى خۆیشیه‌وه هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "دوای ئەوەی لەڕۆژى 5ى شوباتی 2026، لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادارکرایەوە بەگیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەناوی مەتین عه‌بدولوه‌هاب خدر كه لەڕوسیا گیانی لەدەستداوە".
ده‌شڵێت، "بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ 11ى شوباتی 2026، دوای بەدواداچون‌و لێکۆڵینەوەی فەرمیی، لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادارکراینەوە هەواڵی پێشوتر ڕاست نەبوەو مەتین زیندوەو گیانی لەدەستنەداوە".
