شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، كە لەئەنجامی زیادبونی خەرجی و جێگیریی داهاتەوە کورتهێنانی دارایی دروست دەبێت، جەختیش دەكاتەوە، ئەگەر عێراق تەنیا پشت بەنەوتەكەی ببەستێت ئەوا پارەكانی لەمەترسی گەورەدایە.
محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،" پێویستمان بەچاوخشاندنەوەیە بەدۆخی ئابوریمان، بەهۆی ئەوەی لەئەنجامی زیادبونی خەرجی و جێگیریی داهاتەوە کورتهێنانی دارایی دروست دەبێت".
محەمەد شیاع سودانی رایشگەیاند،" دەکرێت لەڕێگەی چاکسازییەوە ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنین و نابێت عێراق تەنیا گرەو لەسەر نەوت بکات".
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، گرنگە کەرتەکانی دیکەی ئابوری بەگەڕبخرێن بۆ زیادکردنی داهات و دەڵێت،" دۆخێکی قورسمان هەیە کە چوار دەیەیە سامانەکانی کەم کردوەتەوە".