حەشدی شەعبی گردبونەوەی بەرفراوانی دەستپێكرد

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ، لەناوەڕاستی شاری بەغدا، ژمارەیەکی زۆر لەچەکداران و لایەنگرانی دەستەی حەشدی شەعبی لەگۆڕەپانی تەحریر کۆبونەوەو دەڵێن، گردبونەوەكە بەئامانجی یادكردنەوەی ئەو چەكدارانەیە كەبەهۆی هێرشەكانی ئەمریكاوە كوژراون.


هاوكات، بەڕێوڕەسمێکی سەربازی و بەهەڵگرتنی چەندین تابوت وەک هێمایەک بۆ کوژراوەکانیان، دژایەتی خۆیان بۆ هێرشەکانی ئەمریکا دەربڕی. 

هەروەها، چەکداران و لایەنگرانی حەشد چەندین دروشمی توندیان دژی ئەمریکاو ئیسرائیل دەوتەوەو جەختیان لەسەر مانەوەی هێزەکانیان کردەوە.

ئەم گردبونەوەیە لەكاتێكدایە، حەشدی شەعبی ڕۆژی ڕابردوو ئاشكرایكرد، كە یادی ئەو سەربازانەیان دەكەنە كە لەساڵی 2019دا سوپای ئەمریکا هێرشێکی فراوانی کردە سەر بنکەکانی گروپی حزبوڵڵای عێراقی لەشارۆچکەی قائیمی سەر بەپارێزگای ئەنبار، کە بەهۆیەوە نزیکەی 50 چەکداری ئەو گروپە کوژران.

بەپەلە