ئەمریكا هێرش دەكات و چەندین داعش دەكوژێت...ترەمپ ئاشكرایدەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریکا هێرشێکی سەربازی بۆ سەر  ویلایەتی سۆکۆتۆ لەباکوری ڕۆژئاوای نەیجیریا ئەنجامدا  ترەمیش ئاشكرایكرد، كە ئەو شوێنانەیان کردوتە ئامانج کە سەر بەگروپی داعشن و ژمارەیەكی لێ‌ كوشتون.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە،" دوێنێ‌ شەو بەفەرمانی ئەو، ئەمریکا هێرشێکی بەهێزو کوشندەی لە دژی گروپەكانی داعش لەباکوری ڕۆژئاوای نەیجیریا ئەنجامدا، کە بەشێوەیەکی دڕندانە مەسیحییە بێتاوانەکان دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن".

لەبەرامبەردا، حکومەتی نەیجیریا پشتڕاستی کردەوە،" گورزەكە لەسەر داوای فەرمی خۆی و لەچوارچێوەی هاوکارییە ئەمنییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجامدراوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی نێجیریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 26-12-2025، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا هێرشێکی وردیان بۆ سەر چەند ئامانجێکی تیرۆریستی لەناو خاکی ئەو وڵاتەدا کردوە.
 
هێرشەکە چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە ترەمپ هۆشداریی دابوو، ئەگەر هێرشی سیستماتیک دژی کریستیانەکانی نێجیریا بەردەوام بێت، وەڵامی توندیان دەبێت.



بەپەلە