تەقینەوەیەك لەسوریا ڕویدا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەناو مزگەوتی ئیمام عەلی لەشاری حمسی سوریا تەقینەوەیەك ڕویداو چەندین کوژراو بریندار هەیە.


لەکاتی بەڕێوەچونی نوێژی هەینیدا، تەقینەوەیەکی بەهێز یەکێک لەمزگەوتەکانی شاری حمسی لەناوەڕاستی سوریا ڕویداو بەهۆیەوە چەندین کەس بونە قوربانی و زیانی ماددی زۆریش بەشوێنەکە گەیشت.

هاوكات، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتی ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵیب لەگەڕەکی وادی ئەلزەهەب لەشاری حمس ڕویداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لەکاتێکدا بوە کە نوێژخوێنان سەرقاڵی ئەنجامدانی فەریزەی نوێژی هەینی بون و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنەکەیان داوەو لێکۆڵینەوەیان لەبارەی چۆنیەتی ڕوداوەکە دەست پێکردوە.

ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز لەزاری ڕوانگەی سورییەوە بڵاوی کردەوە کە ژمارەی کوژراوەکان گەیشتوەتە 5 کەس و 21ی دیکەش برینداربون. 

بەپەلە