شارپرێس:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەجو عومرەی هەرێم ئاشكرایكرد، ژنە عومرەکارێکی خەڵکی سلێمانی دوای مانەوەی بۆ ماوەی 11 ڕۆژ لەنەخۆشخانە، ئەمڕۆ لەشاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستونی وتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی حەجو عومرەی هەرێم لهڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرایكردوه، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شهممه، عومرەکارێکی کورد بەناوی (سەرگوڵ عەبدوڵڵا حەمەکەریم) لەشاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کردوه".
وتیشى، "ئەو عومرەکارە لەڕۆژى 16ى ئهم مانگهوه توشی جەڵتەی مێشک بوەو ماوەی نزیکەی 11 ڕۆژ لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێریدا ماوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوه".
ئهوهشى وت، "عومرەکارەکە خەڵکی پارێزگای سلێمانییەو تەمەنی لەسەروی 79 ساڵەوە بوە، بڕیاریشە هەر لەشاری مەدینەی پیرۆز بەخاکبسپێردرێت".
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، ئەمە 14مین عومرەکاری کوردە کە لەوڵاتى سعودیە کۆچی دوایی دەکات.